جیم ئاسەرتۆنی تەمەن ٥٣ ساڵی بەریتانی لە ڕیزى پێشمەرگەدا

0

نوچە.نێت

 

 

جیم ئاسەرتۆنی تەمەن ٥٣ ساڵی بەریتانی بەبێ ئەوەی بەشداری هیچ شەڕێکی کردبێت و ڕاهێنانی سەربازی کردبێت بەریتانیا جێدەهێڵێت بە مەبەستی ئەنجامدانی شەڕی دژی داعش لەگەڵ پێشمەرگەدا.

بەپێی هەواڵێکی سایتی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاسەرتۆن لە نیسانی ئەمساڵدا هاتووەتە ڕیزی هێزە کوردییە مەسیحییەکان بۆ بەرگریکردن لە گوندە مەسیحی نشینەکان لەدەستی داعش.

ئاسەرتۆن خێزانەکەی و سێ منداڵەکەی جێهێشتووە و دەشڵێت دەیەوێت نیشانی نەوەکانیی بدات کە ئەم چ پاڵەوانێکە و هەستی بە بەرپرسیارێتی کردووە بۆئەوەی بەدوای براکەیدا بگەڕێت کە لە عێراقدا و لە ساڵی ٢٠٠٦ دا کوژراوە.

ئاسەرتۆن ئوتومبێلەکەی و دوو ماتۆڕسکیل و بەلەمەکەیی فرۆشتووە بۆ ئەوەی پارەی ئەو گەشتەی دەربهێنێت بۆ ئەنجامدانی شەڕی داعش. هاوکات ناوبراو ١٨ هەزار پاوەنی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە بۆ کڕینی چەک و فیشەک و جلوبەرگی سەربازی.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی دەیلی مەیڵ ئاسەرتۆن دەمانچەیەکی گلۆک و ئەی کەی ٤٧ (کڵاشینکۆف) و تفەنگێکی ڕاوی کڕیوە بۆ شەڕی دژی داعش. ناوبراو دەڵێت “دەمەوێت کارێکی وا بکەم کە نەوەکانم شانازیم پێوە بکەن” و خوازیاری ئەوەیشە کە لە شەڕی دژی داعشدا بکوژرێت.

ئاسەرتۆن بە سایتی “زە سەن”یشی وتووە ”نەمتوانیوە تەنیا ببمە سەیرکەر و سەیری داعش بکەم کە ئافرەت و منداڵ دەکوژن، وادیار نەبوو کەس بیەوێت هیچ هەڵوێستێکی هەبێت هەربۆیە من بڕیارمدا کە هەڵوێستم هەبێت، چونکە خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنها کۆمێنت دەنووسن و پاش پێنج خولەک ئەوەی نوسیویانە لەبیری دەکەن”.

لە ئێستادا ئاسەرتۆن ئەندامە لە گروپی دویخ ناوشا و لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕە و گروپەکە سەربازانی ئەوروپی و ئوسترالی و ئەمریکیشی تیادایە.

ئاسەرتۆن دەڵێت ”من دژی ئیسلام نیم، کەسێکی توندوتیژیش نیم و بکوژیش نیم، بەڵام دەمەوێت شەڕی ئەو شەڕە بکەم بۆ ئەوانەی کە ناتوانن بیکەن”.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییە بەریتانییەکانیش مانگی ڕابردوو ئاسەرتۆن بۆماوەی دوو هەفتە پشووی وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ بەریتانیا بۆ ناو خانەوادەکەی و ئەفسەرانی ئاسایشی نیشتمانی و خانەوادەکەی داوایان لێکردووە کە لە بەریتانیا بمێنێتەوە، بەڵام ئاسەرتۆن سووربوونی خۆیی لە گەڕانەوەی بۆ عێراق و شەڕی دژی داعش نیشانداوە و لە ئێستاشدا لە شاری دهۆکە لە کوردستان و بەردەوامە لە پاراستنی گوندە کریستیانەکانی ژێر هەڕەشەی داعش.
peehjgghk

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com