سەرکردەیەکی حزبی کۆمۆنیست: بروای نەتەوەیی و کوردایەتی بەرهەمهێنی مافیا و میلیشیایە

0

بروای نەتەوەیی و کوردایەتی بەرهەمهێنی مافیا و میلیشیایە

سەرکردەیەکی حزبی کۆمۆنیست هێرش دەکاتە سەر ئاسۆس هەردی

“قسەکانی ئاسۆس هەردی درۆی شاخدارن و پارتی و یەکێتی مافیا”
نوچەنێت
سەرکردەیەکی حزبی کۆمۆنیست هێرش دەکاتە سەر نوسەرو رۆشنبیری کورد ئاسۆس هەردی، رایدەگەیەنێت، کە ئەوان چاویان بە مارکس هەڵنایەت و دەڵێت ئاسۆس درۆی شاخدار دەکات.
لەوەڵامی ئەوەی کە گوایە ئاسۆس هەردی وتویەتی، پارتی حزبێکی مارکسییە، شەماڵ عەلی کە یەکێک لە سەرکردەکانی حزبی کۆمۆنستی کرێکارییە، لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک هێرش دەکاتە سەر ئاسۆس هەردی و دەڵێت”ئاخر بڵێ ئاسۆس هەردی، هەی ویژدانت سەگ بیخوات! پارتی کەی مارکسی- لینینی بووە، ئێوە مانان کە چاوتان بە مارکس هەڵنایەت کەیفی خۆتانە، بەڵام ئەم درۆ شاخدارانە چییە دەیکەن؟ ئەگەر یەک زەڕە ویژدانت هەبووایە ئەو ڕاستیەت نەدەشاردەوە کە پارتی، و یەکیتیش لەگەڵیا، هێندەی پاسۆکن هیچی تر نین. بەڵام تۆ چۆن ئەم ڕاستیانە دەدرکێنیت کە خۆشت هەر هێشتا پاسۆکیت”.
لە کۆمێنتێکیشدا هەر لەسەر ئەو سەرەنجەی لەسەر ئاسۆس هەردی، شەماڵ هێرش دەکاتە سەر بڕوای کوردایەتی و نەتەوەیی و پێی وایە ئەو دوولایەنە بەرهەمهێنەری مافیاو میلیشیان و دەڵێت”پارتی و یەکێتی میلیشیان و مافیان چونکە پەروەردەی قوتابخانەی کوردایەتین، چونکە ناسیۆنالیستن و هەر وەک حسنی موبارەک و بەشار ئەلئەسەد و زەینەلعابدین و هەموو جانەورەکانی تری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەیین”.
جێی باسە ئەگەرچی ئێستا لەکوردستان هەوڵی هێورکردنەوەی باردۆخە دەدرێت و حزبی کۆمۆنیستیش جارێکی تر مۆڵەتی کارکردنی پێدراوەتەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، شەماڵ عەلی کە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستە، بەردەوام لە پرۆفیلی تایبەتی خۆیەوە بەزمانێکی توند هێرش دەباتە سەر حزبەکانی دەسەڵات.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەم لێدوانەکی شەماڵ عەلی نوسەران رۆشنبیران وەڵامیان هەیە..

وەڵامی سەردا پشدەری کلیک بکە…

وەڵامی حەمە رەشید هەرەس کلیک بکە….

وەڵامی دانا عەسکەر کلیک بکە…..

وەڵامی دکتۆر فایەق گوڵپی کلیک بکە….

وەڵامی د. ئەحمەد میراو دەلی کلیک بکە….

وەڵامی خالید دەربەندی کلیک بکە……..

وەڵامی کەژاڵ نوری کلیک بکە…..

وەڵامی غەفور هیرانی کلیک بکە….

وەڵامی ئاسۆس هەردی کلیک بکە….

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com