ئاستی وه‌ڵامه‌كانی كابینه‌ی پێنجه‌م و كابینه‌ی شه‌شه‌م بۆ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
راپۆرتی: سه‌روه‌ر سالار چوچانی
له‌سه‌رده‌می هه‌ردوو كابینه‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێكخراوه نێوه‌وڵه‌تییه‌كان راپۆرتییان له‌سه‌ر پێشیڵكاری و چاودێری كردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده و بڵاو كردۆته‌وه، به‌ڵام جۆری وه‌ڵامدانه‌وه‌كه، ئاستی پێشوازی له ده‌ره‌نجامی راپۆرته‌كان، لای هه‌ردوو كابینه‌كه دیاری ده‌كات.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و راپۆرته‌كانیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی(هیومان ڕایتس ۆچ) ڕێكخراوێكی قازانج نه‌ویستی نێوده‌وڵه‌تییه و ماوه‌ی 33 ساڵه چاودێری ڕه‌وشی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ده‌كات و ڕیسێرچ و ڕاپۆرتی چڕ‌وپڕیان له‌سه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌نگێكی تایبه‌تی ده‌درێته داتا و ڕاپۆرت و بڵاوكراوه‌كانیان.
جگه له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له سه‌رجه‌م وڵاتاندا، ماوه ماوه له‌و شوێنانه‌ی ته‌نگژه و گرژییان تێدایه ڕاپۆرتی سه‌ربار بڵاوده‌كاته‌وه. بۆ نمونه ته‌نها ئه‌مساڵ دو ڕاپۆرتی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه: یه‌كێكیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی دوای خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌وی دی له‌سه‌ر هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كپكردنی مێدیا.
له‌ڕوی ئامانجی كاره‌وه، هیومان ڕایتس ۆچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منیستی ئینته‌رناسیونال) و ته‌نیا له‌ڕوی میتۆد و شێوازی كاره‌وه هه‌ندێ جیاوازن.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان دوا وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان بۆ دوا ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ۆچ له‌گه‌ڵ به‌ده‌مه‌وه‌چونی هه‌مان حكومه‌ت بۆ ڕاپۆرتی مانگی نیسانی ساڵی 2009 ی ئه‌منیستی ئینته‌رناسیونال له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ست ده‌كه‌ین كابینه‌ی پێنجه‌م كه‌متر له‌خۆڕازی و زیاتر ئاماده‌یی ده‌ربڕبوه بۆ ڕاسپارده‌كانی ئه‌و جۆره ڕێكخراوانه.
وه‌ڵامی كابینه‌ی پێنج بۆ ئه‌منیستی
وه‌ك له ماڵپه‌ڕه‌كاندا هاتووه، كاتێك له نیسانی ساڵی 2009 ئه‌منستی ئینته‌رناسیونال ڕاپۆرته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی “ترس و ئومێد: ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستانی عێراق” و تێیدا پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له كوردستان خسته چوارچێوه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی، دوای هه‌فته‌یه‌ك شاندی ڕێكخراوه‌كه له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوه‌وه، بارزانی له‌بری به‌هانه هێنانه‌وه بۆ هه‌ڵه و كه‌م و كورتییه‌كان و قوڵبونه‌وه له لێكدانه‌وه‌ی زاراوه‌كاندا ئاشكرای كرد كه دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه ڕاسپارده‌كانی ناو ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و به‌شانه‌ش كردوه كه تایبه‌تن به ده‌ستگیركردنه‌كان.
بارزانی هه‌روه‌ها بۆی ڕون كردبونه‌وه كه حاڵی حازر یاسایه‌كی نوێ له داڕشتندایه به‌مه‌ستی ناچاركردنی ئاسایش بۆ لێپرسینه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له‌كاتی پێویستدا (له ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كه‌دا ئه‌وه ڕونكرابوه‌وه كه ئاسایش و هێزه ئه‌منییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یاسا كار ده‌كه‌ن) و پابه‌ند بونی به‌هێزی خۆی به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه دوپات كردۆته‌وه.
هه‌مانكات ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به چه‌ندین پێشڤه‌چونی ئه‌رێنی كردبو له‌سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا وه‌ك ئازادكردنی سه‌دان زیندانی سیاسی له ساڵی 2008 و چه‌ندین چاكسازی یاسایی به مه‌به‌ستی باشتركردنی ڕه‌وشی ئافره‌تان و ئازادی ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستاندا.
وه‌ڵامی كابینه‌ی شه‌ش بۆ هیومان ڕایتس ۆچ
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی دوا وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین له 5ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا كه كاردانه‌وه‌یه بۆ ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له 24ی ئایاری هه‌مان ساڵدا, ده‌بینین هه‌م له ئاست ئه‌و پێشێلكردنانه‌دا نییه كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه و هه‌م خۆی به هه‌ندێ بابه‌تی گشتییه‌وه سه‌رگه‌رم كردوه كه ناوه‌رۆك و مه‌به‌ستی ڕاپۆرته‌كه نین و هه‌میش جۆرێك له‌و نكوڵی كارییانه‌ی تێدایه كه فه‌رمانڕه‌وا كلاسیكییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌مبه‌ر ڕاپۆرتی له‌و جۆره‌دا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی چاره‌ی ڕیشه‌یی دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی جێگه‌ی گرنگی پێدانی ڕاپۆرته‌كانن.
ڕاپۆرته‌كه تونده، وه‌ڵامه‌كه‌ش له ئاستی پێویستدا نییه
له‌وه‌دا كه ساره لیا ویتسن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕێكخراوه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا حكومه‌تی هه‌رێم به‌راورد ده‌كات به حكومه‌تی به‌عس، دیاره بۆچونه‌كه‌ی زیاد له پێویست نه‌رێنییه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه گۆڤاری لڤین ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بێت له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا دیسان زیاده‌ڕه‌وی پێوه دیاره. به‌ڵام مه‌به‌ست له ده‌ركردنی ڕاپۆرته‌كه پێناسه و پێناسه‌كاری نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك پێشێلكاری دیارن و به ڕونی ڕیزكراون. وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر خۆی به مه‌سه‌له گشتییه‌كه‌وه سه‌رگه‌رم ده‌كات و وه‌ك ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی وه‌ڵامه‌كه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه بێت كه حكومه‌تی به‌عس زۆر دڕنده بوه و گۆڤاری لڤینیش سه‌ربه‌خۆ نییه!.
به‌هانه هێنانه‌وه و به‌هاناوه نه‌هاتن
له‌بری ئه‌وه‌ی په‌له نه‌كه‌ن له ده‌ركردنی وه‌ڵامه‌كه هه‌تا هه‌ندێ هه‌نگاوی كۆنكریتی ده‌گرنه‌به‌ر له هه‌مبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له هه‌رێمدا ڕویانداوه و ڕێكخراوه‌كه خستویه‌تییه پێشچاویان، كابینه‌ی شه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و وه‌ڵامه‌دا كه فه‌لاح مسته‌فا به‌كر له‌شێوه‌ی نامه‌یه‌كدا بۆ به‌رپرسی ڕێكخراوه‌كه‌ی ناردوه ئه‌وه ده‌كاته به‌هانه كه هه‌رێمه‌كه دیموكراسییه‌تێكی ڕو له‌گه‌شه‌ی گه‌نجه و داوای هاریكاری له ڕێكخراوگه‌لێكی نێوده‌وڵه‌تی كردوه.
خۆدزینه‌وه له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان و پێشكه‌شكنه‌ردنی چاره‌سه‌ر
له ڕاپۆرته‌كه‌ی مافی مرۆڤدا چه‌ندین پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ڕیزكراون. له‌وانه هه‌ڕه‌شه‌كردن له ڕۆژنامه‌نوسان و چه‌ندین كه‌س و چالاكوانی تر و پێشكه‌شنه‌كردنی ده‌ره‌نجامی قه‌ناعه‌تپێكه‌ر و پرۆفێشناڵ بۆ دۆسێكانی ڕابردو، كه‌چی وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌ت خۆی له‌وه ده‌دزێته‌وه یه‌ك یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌و پێشێلكارییانه بداته‌وه كه ئاخۆ ڕاستن یاخود نا. به‌ڵكو ته‌نها به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ڵێ ده‌كرێ له‌ملاولا پێشێلكاری ئه‌نجام درابن، كه ئه‌مه‌ش به‌س نییه و وه‌ڵامێكی قه‌ناعه‌تپێهێنه‌ر نییه. هه‌روه‌ها نه‌هاتوه چاره‌سه‌ری كۆنكریتی دیاری بكات بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به وردی تۆمار كراون(ئه‌گه‌ر ڕاست بن، ئه‌گه‌ریش ڕاست نین با یه‌ك یه‌ك ئاماژه‌ی به ناڕاستییان و ڕاستی كه‌یسه‌كان بكردایه).
گوێ نادرێته ڕاسپارده‌كان
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی مافی مرۆڤ خاڵی نییه له ڕاسپارده بۆ حكومه‌ت. كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی كابینه‌ی پێشوه‌وه، كابینه‌ی شه‌شه‌م له وه‌ڵامنامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێناكات و بگره له هه‌ندێ شوێنیش‌دا ناڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن ستانداردی به‌رزی ڕێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ نرخی تایبه‌ت بۆ ڕیسێرچ و ڕاسپارده‌كانی داده‌نێن، چ جای ده‌ڤه‌رێكی وه‌ك كوردستان كه پرۆفایلی هوشیاری تاك و ده‌وڵه‌تی گه‌لێك له‌پاش ئه‌وانه‌وه‌یه.
هه‌ڵوێستی چاودێران
له لێدوانێكی رۆژنامه‌ونیدا، مایكڵ گه‌نته‌ر پرۆفیسۆری زانسته سیاسییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه پێیوایه ڕاپۆرته‌كه‌ی هیومان ڕایتس ۆچ زیاد له پێویست ڕه‌خنه‌ییه و ئاماژه‌ش به كاره ئه‌رێنییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات، به بۆچونی گه‌نته‌ر یه‌كێ له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ڕوانینه نه‌رێنییه‌ی ڕێكخراوه‌كه بۆ كوردستان، ڕۆڵی حكومه‌ته له‌و توندوتیژییانه‌ی كه ماوه‌ی پێش‌و له به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له سلێمانی به‌كارهاتن.