دوای ئەنجامدانی دوو نەشتەرگەریی مەلابەختیار دەگەڕێتەوە کوردستان
نوچەنیت
دوای ئەوەی هەواڵی تێکچونی تەندروستی مەلابەختیار لێپرسیراوی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڵاو کرایەوە، کە بەهۆی سەختی نەخۆشییەکەی لەدەرەوەی وڵاتەو باری تەندروستی ناجێگرە، سەرچاوەیەکی نزیک لەمەلا بەختیار هەواڵی نەخۆشییەکەی پشتراستکردەوەو سکرتێری رۆژنامەوانی مەلابەختیاریش رونکردنەوەیەکی راگەیاند.
دوای ئەوەی هەواڵی نەخۆشی مەلا بەختیار بڵاو کرایەوە، نوچەنێت پەیوەندی بە سەرچاوەیەکی نزیک و ئاگادارەوە کرد‌و سەرچاوەکە، رایگەیاند” راستە باری تەندروستی کاک مەلا بەختیار پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەبوو، ئەو چاودێرییە لە کوردستانیش دەکرا، بەڵام لەگەڵ ئەوەی کە هەندێ کاری تایبەتی هەبوو کاک مەلا بەختیار بەسەردانێک لەدەرەوەی وڵاتەو لەسەردانەکەشیدا، نەشتەرگەری بچوکی بۆکراوە، کەجێی باسکردن نییە، چونکە لەکوردستانیش دەکرا، بەڵام کە هاتبووە دەرەوە پێی باش بوو ئەوەش بکات، دوای کارەکانیشی لەنزیکترین کاتدا دەگەڕێتەوە وڵات”.
هەر لەبارەیەوە سکرتێری رۆژنامەوانی مەلابەختیار رونکردنەوەیەکی راگەیاند کە تێیدا هاتووە”هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوو نه‌شته‌رگه‌ری بچووکی چاوه‌ڕوانکراوی بۆ ئه‌نجامدراوه و خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ریه‌کان پۆزه‌تیفن و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بگه‌ڕێته‌وه وڵات و درێژه به‌کاری ڕۆژانه‌ی خۆی بدات”.
دەقی رونکردنەوەکە
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له سکرتێری ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار-ه‌وه
هه‌ڤاڵان و دۆستانی هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار و خوێنه‌رانی به‌ڕێز، سڵاوێکی گه‌رم،
له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار و دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه له باشی ته‌ندرووستی و سه‌لامه‌تی هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی که سه‌باره‌ت به ته‌ندرووستی و سه‌حه‌تی هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار بڵاوکراونه‌ته‌وه که گوایه به‌ڕێز مه‌لابه‌ختیار ته‌ندرووستی ناله‌باره و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ژێر چاودێری پزیشکیدایه. له ڕاستیدا ڕاستی و درووستی هه‌واڵه‌که به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه؛
هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دوو نه‌شته‌رگه‌ری بچووکی چاوه‌ڕوانکراوی بۆ ئه‌نجامدراوه و خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ریه‌کان پۆزه‌تیفن و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بگه‌ڕێته‌وه وڵات و درێژه به‌کاری ڕۆژانه‌ی خۆی بدات. له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا، به‌ڕێز مه‌لابه‌ختیار سوپاس و پێزانینی خۆی به هه‌موو لایه‌ك ڕاگه‌یاند که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به شێوازی جیاواز په‌یوه‌ندیان کردوه به مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین و دڵنیا بوون له ته‌ندرووستی به‌ڕێزیان.
له‌کۆتایدادووباره به ناوی هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێز و لایه‌نانه ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندیان کردوه به مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسینی هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار. هه‌ربژین و شاد و سه‌رفرازبن
له‌گه‌ڵ ڕێزمان
سکرتێری ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار
لێپسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ك
14/6/2011