نێچیرڤان بارزانی : سەرۆکایەتی حکومەتمان داوه‌ته ده‌ستێكی ئه‌مین، بەرهەم ساڵح ئه‌و بنه‌مای كارانه‌ی چه‌سپاند كه ئێمه بناغه‌كه‌یمان دانابوو
نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بەرهەم ساڵح کاتێک سەرۆکایەتی حکومەتی وەرگرتووە ئەو بنەماو کارانەی چەسپاند کە ئەوان بناغەیان بۆ دانابوو، دەشڵێت “هەرگیز بایەخم بە کورسی و پۆست نەداوە ئەوەندەی بایەخم بە خزمەتگوزاری گەلەکەم داوە”.
نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی “شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت” دەڵێت “گۆڕانكاری له‌ناو پارتیدا مانای كوده‌تا له‌حزبدا نییه، بەڵکو ئێمه پێكه‌وه كارده‌كه‌ین و پێویسته له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا بگونجێین نه‌ك به ته‌نها له‌ناو حزبدا یان له عیراقدا، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌جهیانییەکانیشدا”. پێشی وایە کە ئه‌ندامانی حزبەکەی بە نه‌وه‌ی كۆن و نوێ له‌گۆرانگارییەکان تێده‌گه‌ن راشی دەگەیەنێت کە وەک مامۆستا لەخەباتکارانی رابردوو دەڕوانن ده‌ڵێت ئه‌وانیش لە گه‌نجیدا ده‌ستیان به خه‌بات كردووە و زەحمەتیان کێشاوەو قوربانی زۆریانداوه بۆیە”وه‌ك مامۆستا سه‌یریان ده‌كه‌ین و سوود له ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كانیان وه‌رده‌گرین”.
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا نێچیرڤان بارزانی وازهێنانی لەپۆستی سەرۆکایەتی حکومەت باس دەکات و دەڵێت”رێككه‌وتنێكی ستراتیژی له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه و من هه‌رگیز بایه‌خم به كورسی و پۆست نه‌داوه ئەوەندەی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌له‌كه‌م جێی بایەخم بووە، جێی شانازیمه له‌وكاته‌ی پۆسته‌كه‌م وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران به‌جێهێشت له‌وپه‌ڕی ئاستی جه‌ماوه‌ریمدا بووم و پۆسته‌كه‌مان دایه هاوپه‌یمانێكی ستراتیژیمان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تمان ته‌سلیمی د.به‌رهه‌م ساڵح كرد له‌و بڕوایه‌داین كه به‌رپرسیارێتییه‌كه‌مان داوه‌ته ده‌ستێكی ئه‌مین”.
بارزانی کارەکانی د.کتۆر بەرهەم ساڵح گرنگ وەسف دەکات و بۆ شەرق ئەلئەوسەت وتویەتی”د.به‌رهه‌م به‌رله‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ربگرێت، نوێنه‌ری كورد بووه له به‌غدا و له‌ڕێی ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه‌ی كه هه‌یبووه توانیویه‌تی رۆڵی خۆی ببێت، كاتێكیش سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت ئه‌و بنه‌مای كارانه‌ی چه‌سپاند كه ئێمه بناغه‌كه‌یمان دانابوو، پێویسته به واقیعیانه‌وه كاری حكومه‌ت له دوو ساڵی رابردوودا هه‌ڵبسه‌نگێنین”.