نوێ بوونه‌وه …. ئه‌و ترسه‌ی به‌رۆكی به لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم گرتووه
پارتی: پێمانخۆشه به‌ڵام ترسمان هه‌یه
یه‌كێتی: ده‌بێت حیزبه‌كان به هه‌ر نرخێك بێت نوێ ببنه‌وه
گۆڕان: ئێمه حیزبی ده‌نگده‌رین
راپۆرتی: رێبوار ره‌زا چوچانی
گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كه، هه‌موو بواره‌كانی گرتۆته‌وه، حیزبایه‌تی له‌م هه‌رێمه ئه‌گه‌رچی كوشته‌ی شێوازی رێكخستنه كۆنه‌كانی خۆرهه‌ڵڵاته، به‌ڵام له ئێستادا زل حیزبه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ترسیش، كه‌چی مه‌یلییان به‌لای گۆڕانكاریدایه.
مێژووی حیزبایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌و سه‌ره‌تایه‌وه ئیتر مۆدێلێكی تری كاری سیاسی له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و كرا و حیزبایه‌تی وه‌ك مۆدێلێكی نوێی ژیانی سیاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی پێكه‌وه كۆ كرده‌وه، كه له رووی بیروباوه‌ڕ و ئامانجی سیاسییه‌وه لێك نزیكن، حیزبی هیوا ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م حیزب بووبێت له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا پارتی دیموكراتی كوردستان كه له ساڵی 1946 درووست بوو، دووه‌م حیزبی هه‌رێم و یه‌كه‌م حیزبیشه كه تا ماوه‌یه‌كی زۆر توانیویه‌تی خۆی رابگرێت و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێزیشی هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا وه‌ك ده‌بنیرێت، ئه‌م حیزبه له هه‌مووان زیاتر ترسی له نوێ بوونه‌وه هه‌یه.
حیزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كه‌م تا زۆر رووبه‌رووی ئینشقیاق بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لای چاودێرێكی سیاسییه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، “ئه‌و حیزبانه له‌سه‌ر بنه‌مای خێڵه‌كی دامه‌زراون و خێڵه‌كان به‌شێوه‌ی رێژه‌یی كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی كاری رێكخراوه‌یی و سیاسه‌ت كردنیشییان، بۆیه زۆرجار ده‌نگی جیاوازییان تێدا درووست ده‌بێت و ئه‌و ده‌نگانه‌ش هه‌ندێكجار ئینشیقاق ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ئیسَتادا ئه‌و جۆره حیزبایه‌تییه، فۆرمێكی وه‌های پێبه‌خشیون، متی كردوون و لایه‌نگره‌كانییان به‌شێوه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوو و كۆنترۆڵكراو ماونه‌ته‌وه”، به‌لای ئه‌و چاودێره سیاسییه‌وه، ئه‌و فۆرمه له دوای لێكترازان و درووستكردنی گرفت له سه‌ره‌تاكانی حیزبایه‌تییه‌وه، ئێستا توانیویه‌تی ببێته سروشتیان و گۆڕانكاریش له‌و فۆرمه، مه‌ترسییه‌كه و ئه‌گه‌ری له كۆنترۆڵ ده‌رچوونی هه‌یه.
زل حیزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا له سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی پێك دێن، كه هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه‌ش عه‌لمانین، ئه‌وانیش (پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان)، ئه‌م سێ لایه‌نه ئه‌گه‌رچی هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن به‌رنامه و ئایدیۆلۆژیای سیاسی جیاوازن، به‌ڵام له زۆر رووه‌وه له‌یه‌ك ده‌چن، پارتی و یه‌كێتی تا ئێستاش جگه له جیاوازی ناوی ئۆرگانه‌كانییان، به‌ڵام شێوه‌ی رێكخستن و هه‌یكه‌لی حیزبایه‌تییان له یه‌ك ده‌چێت، هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه، له هه‌یكه‌لی حیزبایه‌تیدا تا راده‌یه‌ك گۆڕانكاری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی تر، به‌ڵام له رووی هه‌ڵوێستی سیاسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیاره‌كان بۆ كه‌سی یه‌كه‌می حیزب، هیچ جیاوازییه‌كییان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتیدا نیه، ئه‌م شێوازه كاره‌ی هێزه سیاسییه‌كان، وه‌ك یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی چه‌قبه‌ستوویی له زۆر لایه‌نی ژیاندا له‌م هه‌رێمه سه‌یر ده‌كرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئێستا به رواڵه‌ت وه‌ك یه‌كه‌م حیزبی سه‌ره‌كی هه‌رێم داده‌نرێت، به‌ر له به‌ستنی كۆنگره‌ی (13) هه‌موو ته‌كیزێكیان له‌سه‌ر گۆڕانكاری بوو له كاری حیزبایه‌تییدا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌كی رواڵه‌تیش نه‌بینراوه له‌و حیزبه، به وته‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان، گۆڕانكاری زۆریان ئه‌نجام داوه، ئه‌حمه‌د كانی ده‌ڵێت “ئێمه گۆڕانكاریمان له هه‌یكه‌لی حیزب‌دا كردووه، شانه‌ی بنه‌كه‌ی و ئه‌م شتانه‌مان نه‌ماوه، كۆ بوونه‌وه‌ی شه‌ش كه‌سی و ده كه‌سیمان نه‌ماوه، چونكه له كۆبوونه‌وه‌شدا شێوازێك گشتگیر تر په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین، كۆبونه‌وه‌ی ئێستای رێكخستنه‌كانی ئێمه، وه‌ك كۆڕێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه زیاتر له په‌نجا ئه‌ندام تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و قسه و باس و پرسیار و وه‌ڵام و شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كانی تێدا ده‌كرێت”، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه ئه‌و گۆڕانكارییانه ره‌نگه به‌پێی تموحی ئه‌وان نه‌بێت، ئه‌و هه‌رچه‌نده دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی حه‌ز به گۆڕانكاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام بارودۆخی هه‌رێم به رێگر ده‌زانێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گۆڕانكارییانه، ده‌ڵێت “ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین شێوزای كاری رێكخراوه‌یی و حیزبایه‌تیمان بگۆڕین بۆ ئه‌و شێوازه سه‌رده‌مییانه‌ی كه ئێستا حیزبه‌كانی ئه‌وروپا و خۆرئاوا په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان مونافه‌سه‌ی حیزبایه‌تی هه‌یه، ئه‌م مونافه‌سانه‌ش ترسێك درووست ده‌كه‌ن كه نه‌توانرێت ئه‌و گۆڕانكارییانه ئه‌نجام بدرێن، چونكه ئه‌و جۆره گۆڕانكارییانه ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به حیزبێكه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو حیزبه‌كان پێكه‌وه ئه‌و بڕیاره بده‌ن”.
دوای ئینشیقاقه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و هاورێكانی له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌و حیزبه رووبه‌ڕووی گرفتی گه‌روه بووه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌مان فۆرمی كاری رێكخراوه‌یی مایه‌وه، كه ده‌سه‌ڵات له‌و حیزبه به‌شێوه‌یه‌كی ستونی له سكرتێری گشتییه‌وه داده‌به‌زێت بۆ ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێیوایه ئه‌و شێوازه‌ی كه حیزبه‌كان كاری پێده‌كه‌ن بۆ چۆنێتی هه‌ڵسوڕاندنی حیزب و كاری رێكخراوه‌ییان، “سواوه و به هه‌ر نرخێك بێت ده‌بێت بگۆڕدرێت”، شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری كه سه‌رپه‌رشیاری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كۆیه‌ی یه‌كێتیشه، شێوازی ئێستای حیزبایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، ده‌گێڕێته‌وه بۆ “كاریگه‌ری شێوازی كۆنی حیزبه ئیشتراكییه‌كانی خۆرهه‌ڵڵات”، بۆیه بڕوای ئه‌و، ئه‌و شێوازه باوی نه‌ماوه و پێویستی به گۆڕانكاری هه‌یه، وتیشی “گۆڕانكاریش له‌و شێوازه‌دا به قازانجی ئه‌و حیزبانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن حكومه‌تی پێ به‌هێز بكه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بتوانن خه‌ڵكی ته‌كنۆكرات كاندید بكه‌ن، تا بتوانن وا بكه‌ن له خه‌ڵك كه ئه‌ندامیشان نه‌بن، به‌ڵام لایه‌نگرییان بن”، عه‌سكه‌ری پێیوایه ئه‌و شێوازه حیزباییه‌تییه‌ی كه ئێستا حیزبه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، كه به بڕوای ئه‌و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی، بیركردنه‌وه و عه‌قڵی سیاسی لایه‌نه‌كان، هی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌بن و به عه‌قڵییه‌تی ئه‌وكاته بیر بكه‌نه‌وه، “ئه‌مه‌ش پێویسته بگۆڕێت، هه‌رچه‌نده زه‌مه‌ن هه‌ر ده‌یگۆڕێت”.
درووست بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و شێوه‌ی كاری رێكخراوه‌ییان مۆدێلێكی تری كاری رێكخستن و رێكخراوه‌ییه، كه له هه‌رێمی كوردستاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌م رێكخراوه نوێیه ئه‌گه‌رچی له رووی بڕیار و گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌سی یه‌كه‌م و درووستكردنی كاریزمای سیاسی هیچ جیاوازییه‌كی نیه له لایه‌نه‌كانی تر، به‌ڵام له رووی رێكخراوه‌ییه توانیویانه جیاوازی نێوان خۆیان و لایه‌نه‌كانی تر بپارێزن، سه‌رپه‌رشتیاری رێكخستنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی سه‌لاح ره‌شید ده‌ڵێت “دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه له كاری حیزبایه‌تی، ئێمه پێمانوایه خه‌ڵك له رێگه‌ی به‌رنامه‌وه راده‌كێشرێت، نه‌ك له رێگه‌ی بوون به ئه‌ندامه‌وه، چونكه ناتوانرێت سه‌رله‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بكرێت به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی حیزبی، به‌ڵكو ده‌بێت كۆمه‌ڵگه دابكێشرێت بۆ به‌رنامه‌ی حیزبه‌كان، ئه‌مه‌ش مۆدێله‌كه و ئێستا له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت”، سه‌لاح ره‌شید ره‌خنه له كاری حیزبایه‌تی ئێستای به‌شێك له حیزبه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێت و پێیوایه ئه‌وان خه‌ریكی حیزبایه‌تی ته‌قلیدین، “ئه‌م حیزبه ته‌قلیدییانه‌ی كوردستان، له شوێنی وا هه‌بووه ئه‌و ده‌نگه‌ی هێناوییانه له ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانییان كه‌متر بووه”، سه‌باره‌ت به شێوه‌ی حیزبایه‌تی خۆیان وتی “ئێمه نامانه‌وێت كۆمه‌ڵگه بكه‌ین به حیزبی، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ببین به حیزبی ده‌نگده‌ر، بۆیه نامانه‌وێت خه‌ڵك له رێگه‌ی حیزبه‌وه بژێوی ژیانی خۆی دابین بكات، ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك سه‌ربه‌ست و ئازا بێت و حیزب بكات به شتی دووهه‌م له ژیانی”.
له سڤیله‌وه…
Facebook: rebwar raza chuchani