دڵدار جه‌لی زاده : پاشایه‌کی دۆڕاو
شانشینی
وڵاتی من بووی
خۆت پاشا‌و کار به‌ده‌ست
ڕۆژێ نیان خۆت ده‌نواند
ڕۆژێک توڕه‌ییت ده‌باراند
وه‌ک دیکتاتۆرێک
ڕاهاتبوی له یاسا نه‌فام
نه‌بوی به ئیمپراتۆری
دڵی من ،
جه‌نگت کرد نه‌تزانی
دۆڕای له جه‌نگی
عه‌شقی من ،
ئیتر ببه‌وه به سه‌رباز
وون به
شه‌هید به
با له‌سه‌ر کێله‌که‌ت بنوسم
خوات له‌گه‌ڵ ، خوات له‌گه‌ڵ