پلانێکی نێچیرڤان بارزانی سەنگی راستەقینەی پارتی ئاشکرا دەکات
پارتی له پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی نیگەران ده‌بێت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: ناكرێت پارتی به چاوی رێكخستنێكی پۆڵاینه‌وه سه‌یر بكرێت
راپۆتی: رێبوار ره‌زا چوچانی
پرۆسه‌ی به‌داتاكردنی ئه‌ندامانی پارتی، ئه‌و حیزبه له پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی بێ‌ئومێد ده‌كات، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ئاشكرای ده‌كات، به‌شێك له‌سه‌رۆك شانه‌كان ئابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامی وه‌همییان داوه، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتیش ده‌ڵێت “ناكرێت پارتی به چاوی رێكخستنێكی پۆڵاینه‌وه سه‌یر بكرێت”.
له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رۆژی (25/7/2003)، پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك گه‌روه‌ترین هێزی گۆڕه‌پانی كوردستان ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانا، كه به‌لای چاودێرانی سیاسییه‌وه ئه‌و حیزبه‌ی توشی غروری سیاسی كردووه، چونكه پارتی له‌دوای ئاشكرا بوونی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كاری كردووه، كه خۆی به خاوه‌نی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان زانیوه، ئه‌مه‌ش رووبه‌ڕووی گرفتگه‌لێكی زۆری كردۆته‌وه، كه تا هه‌نووكه‌ش ئاسه‌واری ئه‌و گرفتانه به‌سه‌ر كاروباری رێكخستنه‌كانییه‌وه دیاره، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی سلێمانی، كه ئه‌و گرفتانه له دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی (17ی شوبات) كه تێیدا باره‌گای لقی چواری ئه‌و حیزبه كرایه ئامانج و پاسه‌وانه چه‌كداره‌كانی ئه‌و باره‌گایه‌ش، ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد، تێیدا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له پرۆسه‌ی به داتاكردنی ئه‌ندامه‌كانی كه ئێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌و حیزبه توشی نیگه‌رانی بووه، چونكه وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌ڵێت “به‌شێك له ئه‌ندامه‌كان وجودییان نه‌بووه و به‌رپرسی شانه‌ش هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن شانه‌كه‌ی قه‌ره‌باڵغه، ئابوونه‌وه‌ی له گیرفانی خۆی داوه”.
داتابێس پرۆسه‌یه‌كه كه ئێستا پارتی ده‌ستی داوه‌تێ بۆ به داتاكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، ئه‌و پرۆسه‌یه بیرۆكه‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتییه، كه به وته‌ی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه، نێچیرڤان بارزانی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی حیزبه‌كه‌یان و ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان بزانن، ئه‌مه‌ش به هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ماددانه داده‌نرێت، كه له كۆنگره‌ی (13)ی پارتی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و پارتی به نیازه له‌مه‌ودوا به داتا كاروباره‌كانی خۆی رێكبخات.
پرۆسه‌ی داتابێس سه‌ره‌تا له سنووری لقی مه‌خموری پارتییه‌وه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و حیزبه‌ی توشی نیگه‌رانی و بێئومێدی كرد، چونكه هه‌ر له‌و لقه‌وه به دیار كه‌وت، كه به‌شێك له ئه‌ندامان و كادیره‌كانی ئه‌و حیزبه وه‌همی بوون، ئه‌م زانیارییه‌ش له زاری به‌رپرسانی پارتی له‌و سنووره پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌ی ئه‌ندامانی پارتی له هه‌ردوو سنووری لقی دوو و لقی مه‌خموور، به‌شێوه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو، پارتی رووبه‌ڕووی بێئومێدی بۆته‌وه له ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی كردووه، چونكه به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی، ده‌ركه‌وتووه وه‌همی بوون.
ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌پرسی لقی مه‌خمووری پارتی، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر وه‌ك رێژه‌ی دانیشتوان سه‌یری ناوچه‌ی مه‌خموور بكرێت، بوونی لقێك پێویست نیه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی هۆكاره‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه بۆ كه‌می رێژه‌ی دانیشتوان له‌و ناوچه‌یه، چونكه به وته‌ی ئه‌و، لقی دوو كه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، لیژنه‌ی ناوچه‌ی وای هه‌یه، به قه‌د ئه‌و لقه ئه‌ندامی هه‌یه، به‌ڵام له رووی جوگرافییه‌وه بوونی لقێك به شتێكی خراپ نازانێت، كانی دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی پارتی ناویان دووباره‌ن، كه له چه‌ند لقێكی پارتی ناوییان هه‌یه، وتی “ژماره‌یه‌كی زۆر له كادیره‌كانمان دووباره‌ن، ئێمه ئه‌نداممان هه‌بووه له سنووری لقی دوو و لقی 16 و له لقی مه‌خموریش ئه‌ندام بووه، واته له سنوری سێ لق ئه‌ندام بووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاتی خۆی ته‌نها لقی دوو هه‌بووه، دواتر لقی 16 كرایه‌وه و دواتریش گواستراوه‌ته‌وه بۆ لقی مه‌خموور، كه هاتنه‌كه‌شی بۆ لقی مه‌خموور ره‌نگه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ بووبێت، ئه‌ویش دوای روخاندنی رژێمی به‌عس بووه، تا ئێستاش له هی كام له لقه‌كان ناوی نه‌كوژاندۆته‌وه”.
هه‌رێمی كوردستان كه له سێ پارێزگا پێكدێت، چونكه له ئێستادا چاره‌نووسی ناوچه جێناكۆكه‌كان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌و سێ پارێزگایه‌دا، لایه‌نه‌كان كۆك نین له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌كرێت، چونكه هه‌میشه لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان تانه‌ی ئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن، كه له لایه‌ن زل حیزبه‌كانه‌وه ته‌زویر ده‌كرێت، به‌ڵام له پرۆسه‌ی داتابێسدا، ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌شێك له ناوی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه، بوونییان نیه، ئه‌حمه‌د كانی ده‌ڵێت “رێژه‌یه‌ك هه‌یه كه وجوودی نیه، چونكه ئه‌مه مونافه‌سه‌ی نێوان شانه و رێكخراوه‌كان، كه به‌پێی چه‌ندێتی ژماره‌ی ئه‌ندامی شانه‌كان مونافه‌سه‌كه بوونی هه‌بووه، زۆرجار هه‌بووه به‌رپرسی شانه له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ئابوونه‌وه، خۆی پاره‌ی ئه‌ندامه‌كانی داوه، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ته‌واوه”.
ئاریان سه‌لاحه‌دین ئه‌سعه‌د كارگێڕی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، ره‌تی ده‌كاته‌وه كه ئه‌ندامی وه‌همییان هه‌بێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت ناوی دووباره هه‌بووه له سنووری ئه‌و لقه‌دا، كه تایبه‌ته به ئۆرگانه‌كانی لق و ناوی دووباره‌ش هه‌بووه له نوێان لقی دوو و لقه‌كانی تریش، سه‌باره‌ت به دانی ئابوونه‌وه له جیاتی خه‌ڵكی تر، وتی “هه‌ندێكجار براده‌رێك له جیاتی براده‌رێكی تر ئابوونه‌وه‌ی داوه، ئه‌مه‌ش حاڵه‌ت بووه و نه‌بۆته دیارده، چونكه قه‌ره‌باڵغ بوون و نه‌بوونی شانه‌كان، به‌رپرسه‌كه‌ی هیچ ئیمتیازێك وه‌رناگرێت، هه‌تا خۆی بخاته ژێر ئه‌و باره‌ی ئابوونه‌وه‌ی له جیاتی بدات، بۆیه شه‌ن و كه‌وێكمان كردووه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ریشیمان داوه، به‌پێی ئه‌و دووباره بوونه‌وه‌یه”.
جه‌عفه‌ر ئیمنكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه به‌ر له كۆنگره كێشه له چۆنێتی تۆمار و ئاماری رێكخستندا هه‌بووه، بۆیه هه‌وڵدراوه له دوای كۆنگره‌ی 13 سود له ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ربگیردرێت، بۆ كاروباری رێكخستن، چونكه پێشتر گرفتییان هه‌بووه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به‌شێكه له چاكسازی له كاروباری رێكخستندا، وتی “بۆ مان ده‌ركه‌وت كه له رووی تۆماركردندا خه‌له‌لێكی زۆرمان هه‌بووه و خه‌مساردییه‌كی زۆریش هه‌بووه، چونكه ئه‌و پرۆسه‌یه پێشتر به باشی به‌ڕێوه نه‌چووه، بۆیه په‌نامان برده به‌ر ئه‌و میكانیزمه”، وتیشی “ناكرێت رێكخستنێكی گه‌وره‌ی وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان به‌و چاوه ته‌ماشا بكرێت، كه بوترێت له خواره‌وه رێكخستنێكی پۆڵاینه، چونكه شانه‌یه‌ك ده‌بنییت رێك وپێكه، یه‌كێكی تریش ده‌بینیت شپرزه‌یه”، سه‌باره‌ت به گرفته‌كانیان وه‌ك رێكخستن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی وتی “یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و رێكخستنه ئه‌دائی خۆی چۆن له ناو جه‌ماوه‌ر ده‌بینێت، چۆن پرۆفایلی پارتی جوانتر بكه‌ن، له ناو جه‌ماوه‌ردا، ئه‌وه‌ش ئه‌و داتا بێسه هاوكاریمان ده‌كات”.
چاودێرێكی سیاسی كه پێ‌باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، له باره‌ی ئه‌نجامی داتابێسه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه بده‌ین، كه له سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام دراوه، ده‌بینین هه‌میشه باس له بوونی گرفت ده‌كرێت له ژماره‌ی ئه‌ندامانی پارتیدا، بۆیه له كۆتایشدا دڵنیام پارتی بێ‌ئومێد ده‌بێت، كاتێك ده‌بینێت ئه‌و ژماره‌یه ساغ ناكرێته‌وه، كه لق و ناوچه‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه”.
به‌شێك له‌م رێپۆرتاژه له گۆڤاری سڤیل بڵاو كراوه‌ته‌وه