ماڵپەڕی نوچەنێت پرسە نامەیەک ئاراستەی رۆژنامەوان مامۆستا هیشام ئاکرەیی دەکات

0

 هاوڕێ و هاوکاری بەڕێزمان مامۆستا هیشام ئاکرەیی، رۆژنامەوان و سەرپەرشیاری ماڵپەڕی دەنگی سەربەخۆ.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەشت.

بەناوی ستافی ماڵپەڕی نوچەنێتەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و لەڕێی بەڕیزیشتەوە ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین، بەهیواین ئەوە دواین ناخۆشیتان بێت و خوای گەورە دایکی بەڕێزت بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بەبەهەشتی نەبڕاوەی خۆی شادی بکات.

جارێکی تر هاوبەشی خەمتانین و پرسەو سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین.

رزگار رەزا چوچانی

سەنوسەری نوچەنێت

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com