نوچە.نیت
ژمارەی بریندارانی پێشمەرگە 5 هەزاری تێپەراندووە، لەو ژمارەیەدا زیاتر لە 500 پێشمەرگە بە هۆی سەختی برینەكانیان بۆ چارەسەركردن رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كراون، گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەش رای دەگەیەنێت ژمارەیەك لەوانە دوای چارەسەركردن گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان.
سەرچاوەیەكی سەربازی به “وشه”ی راگه‌یاند، لەماوەی شەڕ و پێکدادانه‌کانی دژ به تیرپریستانی داعش، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه زیاتر لە 5 هەزار پێشمەرگە بەشێوەی جیا جیا بریندار بوونە، له‌و ژماره‌یه‌دا 500 پێشمه‌رگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برینداریه‌که‌یان سه‌خت بووه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم کراون بۆ چاره‌سه‌ر کردن.
جەبار یاوەر گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە بە “وشە”ی راگەیاند، بە وردی داتا و ژمارەی ئەو پێشمەرگە بریندارانەم لا نییە كە رەوانەی دەرەوە كراون بۆ چارەسەركردن، بەڵام بەشێك لەوانەی لەژێر چاودێری پزیشكدا بوون دوای باشبوونی باری تەندروستیان گەراونەتەوە هەرێمی كوردستان.
هەروەها گوتی، ئەو پێشمەرگانەی پێویستیان بە چارەسەر هەبووە لەدەرەوە لەهەر یەك لەوڵاتانی ئەڵمانیا، ئیمارات، ئوردن، ئێران و توركیا چارەسەر كراون، بە تایبەتیش لە توركیا، لەچەند شارێك چارەسەر دەركرێن.
ئاماژەی به‌وه‌ش دا، هەر پێشمەرگەیەك دوای ئەوەی پزیشكانی تایبەتمەند بریار ده‌ده‌ن که برینداره‌که پێویستی به ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه بۆ چاره‌سه‌ر کردن، وەزارەتی پێشمەرگە بە ئەركی دەزانێت رەوانەی ئەو شوێنەی بکات که چاره‌سه‌ری ئه‌و حاڵه‌تی برینداریه‌ی لێ ده‌کرێت.