بارزانی: بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه به‌ڵام باری ئێمه ئه‌وه‌نده ناسكه نه‌ده‌بوو بگاته ئه‌و راده‌یه. ئایا باری كوردستان به‌وشێوه‌یه ئه‌وه‌نده بێ منه‌ت بین؟
نوچەنێت/ سەرۆکایەتی هەرێم
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 19/5/2011 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له نوێنه‌رانی گروپی پاراستنی ئاشتی كه پێكهاتبوون له كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی سه‌ر به كۆمه‌ڵێك ئایدیا‌و بیری جیاواز. له دیدارێكدا ، نوێنه‌رانی گروپی پاراستنی ئاشتی كورته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و كار‌و چالاكیه‌كانی گروپه‌كه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی هەرێم كرد‌و رایانگه‌یاند كه مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌و گروپه بۆ ئه‌وه‌بوو كه وه‌ك ئافره‌ت ئه‌وانیش رۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بێت له دروستكردنی زه‌مینه‌سازییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له نێوان حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا. له‌م
گروپی پاراستی ئاشتی دوا په‌یامه‌كه‌ی بارزانی یان به‌رزنرخاند كه ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستانی كردبوو، ئاماژه‌یان به‌و كۆمه‌ڵه سه‌ردانه‌یان كرد بۆ لای پارته سیاسییه‌كان و رایانگه‌یاند كه له‌و هه‌موو سه‌ردانه‌یاندا هه‌ستیان به ئاماده‌باشی ئه‌و هه‌موو لایه‌نانه كرد بۆ دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێك و نه‌هێشتنی ئه‌م باره ناته‌ندروسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و راشیانگه‌یاند كه پرۆژه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌سیاسییه‌كانیان له پرۆژه‌یه‌كی چڕ كۆكردۆته‌وه و له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌دا راده‌ستی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌و نامه‌یه كرد كه دوێنێ ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستانیان كردبوو به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو هه‌ر له راگرتنی شاڵاوی راگه‌یاندن و چاودێریكردنی هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به حزبی و ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن و دا‌واشیان له سه‌رۆك بارزانی كرد له‌و گفتوگۆ و دیالۆگانه ئافره‌ت فه‌رامۆش نه‌كرێ و ئه‌و گروپه نوێنه‌ری هه‌بێ له دانیشتنه‌كاندا.
نوێنه‌رانی گروپی پاراستنی ئاشتی ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه دوا په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤانه‌ی هه‌بوو له هێوركردنه‌وه‌ی باره‌كه و له‌لایه‌ن حزبه ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه پێشوازی لێكراوه و هیوایان خواست سه‌رۆك بارزانی هه‌ر چۆن توانی كێشه گه‌وره‌كه‌ی عیراق چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وهاش چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كانی كوردستان بكات، چونكه سه‌رۆكی هه‌موو كوردستانه و موڵكی هه‌موو لایه‌نه‌كانه و تێكرای گه‌لی كوردستانیش به هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانیه‌وه شانازی به‌و هه‌موو خه‌ڵاتانه ده‌كه‌ن كه له بواری ئاشتیدا به به‌رێزیان به‌خشراوه.
سه‌رۆك بارزانی ، وێرای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان رایگه‌یاند كه ئه باره نه‌ده‌بوو به‌وشێوه‌یه رووبدات ، راسته بیروبۆچوونی جیاواز له نێو گه‌لی كوردستاندا هه‌یه ، به‌ڵام باری ئێمه ئه‌وه‌نده ناسكه كه نه‌ده‌بوو بگاته ئه‌و راده‌یه. من له هیچ په‌یامێكمدا لاگیری ده‌سه‌ڵاتم نه‌كردووه ، ئێمه برای یه‌كین و هه‌موومان خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ین و مافیشمان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه، ئۆپۆزسیۆن مافی خۆیه‌تی داوای ده‌سه‌ڵات بكات به‌ڵام ده‌بێ له چوارچێوه‌ی یاسا‌و شه‌رعیه‌تدا بێت و نابێ هیچ لایه‌نێك به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه مه‌رجی پێشوه‌خته دابنێ، من یه‌ك پرسیار ده‌كه‌م: ئایا باری كوردستان به‌وشێوه‌یه‌یه كه ئه‌وه‌نده بێ منه‌ت بین؟ بۆ ده‌بێ وه‌كو تونس و میسر بین؟ بۆ وه‌ك باشووری سودان نه‌بین؟
من زۆرم پێ خۆشه كه ئه‌و رۆڵه گرنگه ده‌گێڕن، ئافره‌تی كوردستان هه‌میشه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له هه‌موو سات و وه‌خته‌كانداو ئه‌گه‌ر ژنی قاره‌مانیش نه‌بوایه ئه‌وا ئێستا خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو قاره‌مانانه نه‌ده‌بوین، بۆیه دڵنیام له‌وه‌ی كه رۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕن و سوپاس بۆ خوا باره‌كه نه‌گه‌یشتۆته حاله‌تی بنبه‌ست، بۆیه ئومێدێكی زۆرم به هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه كه به گیانێكی نه‌ته‌وه‌ییانه و به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان ده‌گه‌نه ئه‌نجام.