سارای پایز : من و تۆ

0

سارای پایز : من و تۆ

من و تۆ
هەردوك وەك یەك
دڵ پڕ خەمین
چاوبەگریەو
لەژین كەمین
من و تۆ
هەردو وەك یەك
تەنهاو بێكەس
مات و دڵ تەنگ
مەست و بێهەست
دێن و دەچین
من و تۆ
هەردو وەك یەك
چاو دائەخەین
خەیاڵ لەیەكتری ئەكەین
روخساری یەكتر ئەبینین
قسە بۆ یەكتری ئەكەین
من و تۆ
هەردوك وەك یەك
ئەگەر ڕوبەڕوی یەكیش بین
وەك بێگانە لێك دەڕوانین
وەك ئەوەی یەك نە ناسین
ئای ئازیزم
چەند بێ كەسین
من و تۆ
هەردو وەك یەك بەیەك نامۆین
وەكو یەك سادەو ساكارین
هەریەكەمان خاوەن دڵێكی شكاوو
خاوەنی یەك دەردو ئازارین

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com