محەمەد حەکیم دەبێتە وتەبێژی رەسمی کۆمەڵی ئیسلامی
نوچەنێت
دوای بەسەرچونی زیاتر لە ١٠ مانگ بەسەر دیار نەکردنی وتەبێژی رەسمی حزبەکەدا، لەکۆبونەوەی سەکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی، بەزۆرینەی دەنگ محەمەد حەکیم بە وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی دەستنیشانکرا.
عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پێشوی کۆمەڵی ئیسلامی لەو بارەیەوە بەنوچەنێتی راگەیاند”وەک کۆمەڵی ئیسلامی کونگره‌مان له‌مانكی 7 به‌ست و من له كونگره‌وه وەک ووته‌بێژ نه‌ماوم، ئیستاش سه‌ركردایه‌تی وایان پێ باش بوو كاك محمد به ووته بیز دابنرێ”.
زیاتر لە ١٠ مانگە، کۆمەڵی ئیسلامی وتەبێژی نەبووە، بەڵام بەهۆی پەیوەندی عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و ئامادەیی بۆ قسەکردن و وەڵامدانەوەی هەر دەزگایەکی راگەیاندن کە پرسیاری لەسەر سیاسەت و ستراتیژیەتی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ دروست بوبێ، هەست بەوە نەکراوە زیاتر لە ١٠ مانگە کۆمەڵی ئیسلامی بێ وتەبێژە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی پەیوەندی بەردەوامی خۆی لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن و لەسەر خەتبونی بۆ وەڵامی پرسیارەکانیان بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە”كاته‌كه ناسك بوو پێوێست بوو خه‌ڵك وجه‌ماوه‌ر له هەندێ شتی هه‌ستیار ئاگادار كرابایه‌وه، و پیویست بوو رونكردنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ت و روو داوه‌كان بخرابایه‌تە روو منیش ئەمه‌م به پیویست زانیوه هه‌ر كاتیك پیویست بووە من قسه له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك بكه‌م، به‌راشكاوانه رای خومم خستۆته روو”.
عەبدولستار مەجید لەبارەی ئەو لێدوانانەی پێشتر داویەتی لەکاتی نەبونی وتەبێژی رەسمی کۆمەڵی ئیسلامی‌دا دەڵێت”من كه ئه‌ندامیكی مه‌كته‌بی سیاسیم ئاكاداری سیاسه‌ت و بارودوخی هه‌ریمی كوردستان و كومه‌لیشم و لیدوانێكم نه‌داوه ئه‌م واقعه‌م ه‌خویندبیته‌وه، هه‌ركاتیكیش بیویست به هه‌ر هه‌ڵویستیك بكات وه‌ری ده‌گرم و ده‌ری ده‌برم”.
ئەگەرچی لەدوای کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیەوە کە لەمانگی ٧ی پارساڵ بەڕێوەچوو کۆمەڵی ئیسلامی وتەبێژی رەسمی نەبووە، بەڵام بەهۆی بەردەوام ئامادەیی و کراوەیی لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندندا عەبدولستار مەجید، نەیهێشتووە پڕنەکردنەوەی ئەو پۆستە لەو ماوە زۆرەدا کاریگەری ئەوتۆی بەسەر کۆمەڵی ئیسلامیەوە هەبێت، بەجیاواز لە ئەندامانی تری مەکتەبی سیاسی خودی حزبەکەی خۆی و سەرجەم حزبەکانی تری کوردستان، عەبدولستار مەجید، بەردەوام ئامادەی وەڵامدانەوەی هەموو ئەو پرسیارانە بووە، کە دەزگاکانی راگەیاندن لەباری سیاسەت و هەڵوێستی حزبەکەی و پرسەکانی کوردستانەوە روبەڕویان کردۆتەوە.