زەردەشت بیلال : ئاوازێک بۆ یار
ئەگەر هات و شمشاڵیک بم
تا هەناسەی فێنکی بـــــا
نەم هەژێنێ و
پەنجەی ناسکی خواوەندێ
یاری بە ڕوخسارم نەکا
ئاوازای سەما ساز ناکەم
ئاگریش بــــــــم !
ماچێکی لێوی باران
بەسە هەتا
کوڵی ناخم دامرکێنێ و
لەهەناویا خامۆشم کا
گەر تەوژمم
لە ” ڤیکتۆریا ” بەهێزتر بێ
لەباوەشی نەرمی دەریادا
وون ئەبــــــــــــم !
من تەنیا دێوانەیەکم و
وێڵم بە دوای تۆدا
بە تامەزرۆوە چاوەڕێی بارانم
تیژ ڕەو تر لە ڕوبار
بەرەو دەریا
هەنگاو ئەنێم