ئازاد جوندیانی: كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو عه‌قلانیترو لۆژیكیانه‌تر لەگۆڕان ره‌فتارده‌كه‌ن
گۆڕان قازانجی بزوتنه‌وه‌كه‌یان ته‌نها له بارگرژی و ئاڵۆزیدا ده‌بیننه‌وه ئه‌مه هه‌ڵوێست و نیه‌ت و حه‌قیقه‌تی گۆڕانه
نوچەنێت
لەدیدارێکی رۆژنامەوانی کە بەدوو بەش لەکوردستانی نوێ بڵاوکرایەوە ئازد جوندیانی وەڵامی نوسنەکەی نەوشیروان مستەفا سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان دەداتەوە، پێی وایە كه نەوشیرقان مستەفا “ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه تێزه‌كه‌ی خۆی بسه‌پێنێت و بیكاته تێزی باو له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه و قه‌واره‌و حزبه سیاسییه‌كاندا”. لەبارەی یەکڕیزی کوردیش لەبەغدا جوندیانی دەڵێت” كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو عه‌قلانیتر، لۆژیكیانه‌تر لەگۆڕان ره‌فتارده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه له دوو سێ مانگی رابردوودا له نێوان لایه‌نه‌كانی ئیئتیلافی حكومی (پارتی و یه‌كێتی) له كوردستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن هاته‌كایه‌وه به‌یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیشه‌وه، به‌لام هێشتا رێگه‌یان به خۆیان نه‌داوه له ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌ربچنه ده‌ره‌وه”. لەوەڵامی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانیش جوندیانی دەڵێت گۆڕان قازانجی بزوتنه‌وه‌كه‌یان ته‌نها له بارگرژی و ئاڵۆزیدا ده‌بیننه‌وه.
لەوەڵامی پرسیارێکی کوردستانی نوێ لەبارەی دواین وتارەکەی نەوشیروان مستەفا، وتە بێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت”ره‌نگه شێوازی نووسین و له‌هجه‌كه‌ی گۆڕانێكی به‌سه‌ردا هاتبێت، به‌لام تێبینی بكه‌ن من دوا دێڕی به‌نموونه ده‌هێنمه‌وه كه ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه تێزه‌كه‌ی خۆی بسه‌پێنێت و بیكاته تێزی باو له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه و قه‌واره‌و حزبه سیاسییه‌كاندا كه ده‌ڵێت ((ئه‌مه ده‌رده‌كه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌رمانه‌كه‌یه)).
كه‌واته ئه‌و نه ته‌شخیسێكی دیكه‌ی پێچه‌وانه‌ی خۆی بۆ ده‌رده‌كانی كۆمه‌ڵگه پێ قبووڵه و نه ده‌رمانێكی دیكه‌ش، چونكه ده‌ڵێت ئه‌مه ده‌رده‌كه واته حه‌سری كرد و ئه‌مه‌ش ده‌رمانه‌كه واته ده‌رمانه‌كه‌شی حه‌سر كرد، ئه‌م رسته‌یه زۆر مه‌ترسیداره، بۆ؟ چونكه له پشتییه‌وه هه‌موو سیاسه‌ت و تیۆریی و بیروبۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی دیكتاتۆرانه و پاوانخوازانه تێیدا زاڵه، لانیكه‌م ده‌بێت بڵێت به‌بڕواو تێڕوانینی ئێمه ئه‌م ته‌شخیسانه به‌شێكی گرنگن له ته‌شخیساته بنچینه‌ییه‌كان ئه‌م ده‌رمانه‌ش به‌شێكی گرنگه له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه. ئه‌م جۆره را سه‌پاندنه‌ی ئه‌و گاڵته‌كردنه به هاوپه‌یمانه‌كانی خۆشی له‌ناو ئۆپۆزسیۆندا، چونكه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن، لایه‌نی ئایدیۆلۆژیی و عه‌قیده‌تین، هه‌ندێك بۆچوونی جێگیریان هه‌یه كه له رێڕه‌وی سیاسی‌دا ناتوانن بیگۆڕن و بۆیان ناگۆڕدرێت چونكه له‌سه‌ر ئایدیۆلۆژیا و عه‌قیده بنیاتنراوه، بۆیه ده‌توانم بڵێم كاك نه‌وشیروان هه‌ندێك یاریی به‌وشه كردووه له دوو وتاره‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌یدا، به‌لام له‌رووی تێزه‌وه هه‌مان تێزه‌و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
تێكچوونی ویفاقی نیشتمانی نێوان حزبه‌كان و بژارده‌ی سیاسی ئه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌دا ره‌نگ پێده‌داته‌وه كه ئه‌و ویفاق و ته‌واوفوقه‌ی پێویسته له‌ناو خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت، هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه. سه‌رده‌می ئێستا، سه‌رده‌می پێشووتر نییه، له رابردوودا یه‌كێتی و پارتی قورسترین شه‌ڕیان به‌یه‌كه‌وه ده‌كرد، به‌لام نه‌یانتوانی له قه‌ناعه‌تێكی ته‌واوه‌وه كۆمه‌ڵگه دابه‌شبكه‌ن بۆ دوو هێزی دژ به یه‌ك، زۆر لێكه‌وته و ده‌رهاویشته‌ی خراپ كه‌وته‌وه له شه‌ڕی ناوخۆدا به‌لام هه‌رگیز نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان له خواره‌وه دژی یه‌ك بن، له هه‌ردوو به‌ره‌ی یه‌كێتی و پارتیدا له‌ناو پێشمه‌رگه‌كانیشدا هه‌ندێك ده‌یوت ئه‌مه شه‌ڕی براكوژییه، كه خۆی له خۆیدا ئه‌وه ره‌تكردنه‌وه‌ی تێزی ئه‌و نه‌مانی ویفاق و دوژمنكارییه بوو كه له‌ناو سه‌ركردایه‌تیی دوو حزبه‌كه‌دا بوو، هه‌ندێكی دیكه ده‌یانوت ئه‌مه خۆكوژییه، ئه‌مه‌ش هه‌مان تێزی ده‌گه‌یاند، ئێستا هه‌لومه‌رجه‌كه جیاوازه، چونكه ئه‌وان زه‌مینه سازییان بۆئه‌وه‌كرد كه كورد ئیتر كۆتایی پێهاتووه‌و پێویستی به‌وه نییه كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی پێكه‌وه گونجاوبێت، كه پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن یان كار‌و هاریكاریی پێكه‌وه‌یی بكه‌ن.
هه‌موومان له‌بیرمانه ئه‌وكاته‌ی كه هه‌موو كورد نه‌ك ته‌نیا یه‌كێتی، چه‌ندین نووسه‌ری جۆراوجۆری بێلایه‌ن و ناكۆك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی ده‌یانووسی كه كورد هێشتا پێویستی به یه‌كڕیزییه له به‌غدا، ئه‌وان پاساویان بۆ ده‌هێنایه‌وه و ده‌یانگوت لیست جیایی نابێته مایه‌ی لێكترازان له به‌غدا، كه‌چی لیست جیاییه‌كه له به‌غدا كه ئێمه مه‌ترسیمان له‌باره‌وه ده‌رده‌بڕی و ده‌مانگوت هه‌ڵوێست جیاییشی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌لام ئه‌وان هه‌ر پاساویان ده‌هێنایه‌وه‌و كلاویان له‌سه‌ری خه‌ڵك نا و ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر لیستیشمان جیابێت، له‌وێ وه‌كو یه‌ك ده‌بین، نه‌یانتوانی چونكه لیست جیاییه‌كه‌یان له به‌غدا نه‌ك بووه هه‌ڵوێست جیایی به‌ڵكو دژه هه‌ڵوێستیش به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانی تر.
له‌و خاڵه‌دا من ده‌ڵێم كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو عه‌قلانیتر، لۆژیكیانه‌تر ره‌فتارده‌كه‌ن، بۆچی؟ چونكه هه‌تا ئێستاش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه له دوو سێ مانگی رابردوودا له نێوان لایه‌نه‌كانی ئیئتیلافی حكومی (پارتی و یه‌كێتی) له كوردستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن هاته‌كایه‌وه به‌یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیشه‌وه، به‌لام هێشتا رێگه‌یان به خۆیان نه‌داوه له ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌ربچنه ده‌ره‌وه، ئێمه ده‌بێت ئه‌و خاڵه بۆ یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ حیساب بكه‌ین و به به‌شێك له بیركردنه‌وه‌یه‌كی عه‌قلانییانه‌ی ستراتیژی ته‌ماشای بكه‌ین و ده‌توانم بڵێم حه‌زم ده‌كرد كه گۆڕان به‌په‌رۆشتر بوونایه بۆ یه‌كڕیزیی كورد له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، به‌لام ده‌توانم بڵێم ئێستا كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به په‌رۆشترن له چاو گۆڕان”.
لەلایەکی ترەوە لەوەڵامی، محەمەدا تۆفیق رەحیمدا کە بۆ سایتی سبه‌ی وتبوی ئێمه ته‌نها له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌ی گفتوگۆ و دانیشتنین”.
ئازاد جوندیانی بۆ سایتی PUKmedia دەڵێت”ئه‌و لێدوانانه‌ی وته‌بێژی گۆڕان جارێكی دیكه ئه‌و قسانه‌مان ده‌سه‌لمێنێته‌وه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نیه بۆ دانیشتن و دانوستاندن و دیاره ئه‌وان قازانجی بزوتنه‌وه‌كه‌یان ته‌نها له بارگرژی و ئاڵۆزیدا ده‌بیننه‌وه، بۆیه نه بۆ دانیشتن ئاماده‌ن و نه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، ئه‌مه هه‌ڵوێست و نیه‌تی گۆڕانه‌و ئه‌مه حه‌قیقه‌تی گۆڕانه”.