لۆتۆی نیشتیمانی راده‌گیرێت، تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه
تایبه‌ت: به‌نوچه‌نێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌تووه، كۆمپانیای جۆی كۆ) تایبه‌ت به لۆتۆی یانسیبی نیشتمانی، ریكلام و كاره‌كانی خۆی راده‌گرێت، تا سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌نووسراوێك داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئاگاداركرده‌وه كه ئیجرائاتی یاسایی پێویست ئه‌نجامبده‌ن، به‌رانبه‌ر به كۆمپانیای (جۆی كۆ) كه لۆتۆی نیشتیمانی ده‌فرۆشێ و ده‌ست به‌جێ كاره‌كانی رابگیردرێت، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه ئه‌و كۆمپانیایه له‌كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌مرۆ له كۆمپانیای (جۆی كۆ) به نوچه‌نێتی راگه‌یاند له ئیستادا ریكلام و كاره‌كانی لۆتۆی یانسیبی نیشتمانی راگیراون تا ئه‌وكاته‌ی (د. به‌رهه‌م ساڵح ) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆمپانیای جۆی كۆش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ساز ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له‌و نوسراوه‌ی كه‌ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد و داواكاری گشتی كراون”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشكرده‌وه پێشتر “به‌پێی نوسراوی ژماره (9/2/9985( له رێكه‌وتی (7/7/2009)ی وه‌زاره‌تی دارایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری/ دیراسات و لێكۆڵینه‌وه، كه ئیمزای (ره‌شید تاهیر حه‌سه‌ن) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ره، به‌م شێوه‌یه مۆڵه‌تی به كۆمپانیای (جۆی كۆ) داوه”.