نوچەنێت.wisha
له گوندی ته‌ركه‌ڵانی سه‌ر به شاره‌دێی یایچی 10 كیلۆمه‌تر باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری عه‌شیره‌تی “مه‌والی” توركمانی شاری كه‌ركووك، خوانی نیوه‌ڕۆی بۆ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و سنووره ئاماده كرد.
حاجی سه‌باح حاجی عه‌بدوڵا كه توركمانێكی خه‌ڵكی كه‌ركووكه و كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌شیره‌تی “مه‌والییه” وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه قاره‌مانانه به‌رگری له كه‌ركووك و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م میوانداری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد.