باوكی قوتابییه‌كه ڤیدیۆ تۆمار كراوه‌كه‌ی بینیوه و داوای یاسایش له‌سه‌ر مامۆستاكه تۆمار ناكات
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
دوای ئه‌وه‌ی نوچه‌نێت بڵاوی كرده‌وه، گرته‌ی ڤیدیۆیی قوتابییه سزادراوه‌كه بۆوه رۆژه‌ڤی راگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام باوكی قوتابییه‌كه ئاماده نیه داوای یاسایی ه‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه تۆمار بكات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، باوكی هۆگر ده‌رورێش)ی ته‌مه‌ن 6 ساڵان، كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له‌لایه‌ن مامۆستا (ناسیح خالید)ه‌وه سزای ده‌روونی ده‌رێت، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی دیووه و ئاماده‌ش نیه داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه تۆمار بكات، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا ئه‌و مامۆستایه رایگه‌یاندووه، كه مه‌به‌ستی سزادانی ئه‌و قوتابییه نه‌بووه.