پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی خازرو باشیک، تێکشکێنرا

0
نوچە.نیت.kurdsat
ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان شەوی ڕابردوو چەند پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی خازرو باشیک، تێکدەشکێنێت و زیانی گەورەش بەتیرۆریستان دەگەیەنن.پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش بۆ داپۆشینی شکستەکانی دوێنێی باشوری کەرکوک کە لەسەر دەستی ھێزەکانی پێشمەرگەو دژە تیرۆر بەریانکەوتووە، دوێنی شەو لە بەرەکانی حەسەن شام و چیای زەردەگ، ھێرشیان کرۆدتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەکانی (باشیک و خازرو ناوران)، بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگە لێیان ھاتونەتە دەست و گورزی گوشندەیان لێوەشاندوون و دوو ئۆتۆمبیلیش سوتێنراوە.پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی وت “تیرۆریستان بەدوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ھەوڵیداوە ھێرش، بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە ئەنجامبدەن، بەڵام پێشمەرگە ڕێگری کردووەو ئوتۆمبیلەکانی تێکشکاندووەو خۆکوژەکانیش کوژراون.

ھاوکات بەپێی زانیاریەکانی کوردستان نیوز، شەوی ڕابردوو فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، کۆبوونەوەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە گەرەکی (قودسی) خورئاوای موسڵ کردۆتە ئامانج و بەو ھۆیەوە ٢٦ تیرۆریست کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com