نوچە.نیت.خەندان
وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك بۆ به‌رخودانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌مه‌ودوا دروشمه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌خاته سه‌ر نووسراوه فه‌رمیه‌كانی.
ئه‌مڕۆ 10ی ئازاری 2015 به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌ڕۆژی وه‌فادا بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، وه‌ك رێزێك و وه‌فایه‌ك بۆ به‌رخودانی برا پێشمه‌رگه‌كان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستان، هه‌ستا به دانانی دروشمه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر نووسراوه فه‌رمییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی.
دروشمه‌كانیش بریتین له “پێشمه‌رگه پاڵه‌وانی ئاشتی و مایه‌ی ئارامی كوردستانه، له‌سایه‌ی به‌رخودانی پێشمه‌رگه خاك و ئاشتی و ئارامی نیشتیمانمان پارێزراوه”.
د.میران محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به‌ناوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیه‌وه، نووسراوی فه‌رمی ده‌ركرد به دروشمه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ژماره (4325) له به‌رواری ( 10-03-2015 ) ، تێیدا سوپاس و پێزانینی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی كارگێڕی ته‌ندروستی كرد له‌پای به‌رده‌وام بوون له كاركردنیان سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی مووچه و هاوكاریی و پشتیوانیكردنیان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
د. میران وتی: :”به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌ی سه‌رجه‌م توێژه‌كانی ناو ناوه‌ندی ته‌ندروستی به‌رز ده‌نرخێنێت