سۆران خورماڵی : بۆنی مردنێک ئەکەم
بۆنی مردنێک ده‌که‌م
له خۆمدا
پیاوێکی سارد
پیاوێک
په‌رته‌وازه‌ی شه‌قام
پیاوێک
له که‌نار ده‌ریایه‌کی
به‌ستوو
بۆنی هه‌ناسه‌ی ته‌زیوو و شه‌خته
زستانێکی وه‌یشومه
گشت ڕێگاکانی لێکردوه‌ته
سه‌هۆڵبه‌ندان
مرۆڤێک
پڕ له بێ ده‌نگی
جه‌سته‌یه‌ک
له پیاوێکی مردوو
پیاوێک
به ناکامی
پیاسه‌ی ئێواران ده‌نوسیته‌وه و
شه‌وانه
خۆشی بۆ ناخوێنرێته‌وه