نوچە.نیت.خەندان
هاوڵاتیانی كه‌ڵه‌ك وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی خواردنی 2 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان ئاماده‌كرد له‌میحوه‌ری خازر‌و چیای زه‌ردك .
له‌وباره‌یه‌وه مه‌لا عوسمان ئیسماعیل، سه‌رپه‌رشتیاری دورستكردنی خوارده‌كه به‌خه‌ندانی راگه‌یاند” ئه‌مرۆ به‌به‌شداری هه‌موو هاوڵاتیانی كه‌ڵه‌ك خواردنمان بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان ئاماده‌كرد له میحوه‌ری خازر و وه‌رده‌ك و چیای زه‌ردك، كه خواردنی 2 هه‌زار پێشمه‌رگه‌مان ئاماده‌كردبوو.
وتیشی ژن و پیاو منداڵ له‌كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی خواردنه‌كه به‌شدار بوون نزیكه‌ی 7 ملیۆنی تێچوو، پێشمه‌رگه پارێزگاری له‌ئێمه ده‌كات له‌سه‌نگه‌ره‌كان ئێمه‌ش به ماددی و مه‌عنه‌وی ئاماده‌ین پیشگیری له پێشمه‌رگه بكه‌ین به‌تایبه‌تی میحوه‌ری خازر زۆر له ئێمه نزیكه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، عه‌مید سه‌ید هه‌ژار، جێگری فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی له‌میحوه‌ری خازر، خۆشحالی خۆی ده‌ربری به‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه هاوڵاتیانی كه‌ڵه‌ك و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان كه بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان ده‌یكه‌ن.
وتیشی” ئێمه لێره‌وه دڵنیای ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی كوردستان و هاوڵاتیانی كه‌ڵه‌ك تا دڵۆپێك خوێن له‌لاشه‌مان مابێت ناهێڵین تیرۆرستانی داعش له‌خاكی كوردستان نزیك ببنه‌وه زیان به‌خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ێنن.