د. سەباح بەرزنجی: تا كو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ره‌سمی بمێنێت ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م مه‌سئوولیه‌تی قانوونی خۆی
نوچەنێت
د. سەباح بەرزنجی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند کە لەبایکۆتی دانیشتنەکانی پەڕلەمان بەردەوام دەبن تا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ره‌چاوی ئه‌وله‌وییه‌تی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات و تا كو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش به ره‌سمی بمینیت، ده‌یخه‌نه به‌رده‌م مه‌سئوولیه‌تی قانوونی خۆی.
کاتێک فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسین دەستیان بەبایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەڕلەمان کرد، رایانگەیاند کە لەگەڵ داخوازی خەڵکن و مەبەست لەو بایکۆتکردنە رەچاوکردنی داخوازی خەڵکە، بەڵام لە ئێستادا کەزۆرێک لەخەڵک بەکۆکردنەوەی واژۆ و بەیاننامە داوای بەشداربونیان لێدەکەن، ئەوان هەر بەردەوامن لە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەڕلەمان.
د. سەباح بەرزنجی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لەبارەی رەچاونەکردنی داوای ئەو خەڵکانەی کە داوای بەشداری دانیشتنەکانی پەڕلەمانیان لێدەکەن، بەنوچەنێتی راگەیاند”خه‌لكی ناڕازی دوو به‌شن، هه‌ندێكیان داوای بایكۆت ده‌كه‌ن و هه‌ندێك داوای به‌شداری دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه ئیمه بێمان باش بوو، ئه‌و دانیشتنانه بایكۆت بكه‌ین، كه هه‌ست ده‌كه‌ین به‌رنامه‌كانیان ناچێته ئه‌وله‌ویه‌تی داواكاری خه‌ڵك و له‌و دانیشتنانه‌ش به‌شدار ده‌بین كه هه‌ست بكه‌ین ده‌چێته خانه‌ی ویست و خواستی جه‌ماوه‌ره‌وه”.
بەرزنجی ئەوەش رادەگەیەنێت، ئجرائاتی یاسایی لەبەرانبەر بەشدار نەبونیان لە دانیشتنەکانی پەڕلەمان ساردیان ناکەتەوە لەو هەڵوێستەو بایكۆتی دانیشتنەکانی پەڕلەمانیش بەردەوام دەبیت”تا ئه‌و كاته كه هه‌ست بكه‌ین سه‌رۆكایه‌تی به‌رله‌مان ره‌چاوی ئه‌وله‌وییه‌تی داخوازی یه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات. ئه‌وسا سروشتییه به‌شداری بكه‌ین”.
دوای بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەڕلەمان لەلایەن فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە، چەند یاسایەکی گرنگ پەسەند کران و خرانە گفتوگۆ، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کەموکوڕی لەهەر پرۆژەیە یاسایەک لە ئێستادا، بەشیکی دەکەوێتە ئەستۆی فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەهۆی بایکۆتکردنەکانەوە، بەڵام، بەرزنجی پێی وایە، ئەوان بەرپرسیار نابن چونكه “ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش بوینایه هه‌ر وا ده‌بوو، به زۆرینه تێبه‌ریان ده‌كرد. ئه‌وساش هه‌ر ئه‌م هه‌ڵویسته‌مان ده‌بوو، كه داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ین واژوویان نه‌كات”.
پێشتر یەکێک لە داواکانی ئۆپۆزسیۆن ئەوە بوو، کە نابێ حزب تەدەخول بکات لە خوێندنگاکان‌دا، بەڵام بایکۆتی خوێندن لەلایەن مامۆستایانی ئۆپۆزسیۆن، بەپێی قسەی چاودێران ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەوان هەوڵدەدەن سیاسەت تێکەڵی پرۆسەی خوێندن بکەن، لەو بارەیەوە ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی کوردستان رەتی دەکاتەوە کاری حزبیان تێکەڵ بەپرۆسەی خوێندن کردبێت و دەڵێت” نه‌مانووتوه مامۆستایان و قوتابییان هۆشیاریی سیاسی‌یان نه‌بێ. به‌ڵكو وتوومانه با حیزب ده‌ست وه‌رنه‌داته ئیداره‌و پرۆسه‌ی خویندن، ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا و قوتابی و خویندكارانه كردوویانه، ته‌عبیره له هۆشیاری سیاسی خۆیان نه‌ك حیزبایه‌تی تیكه‌ڵكردن به پرۆسه‌ی خویندن”.
کاتی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی، ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی، داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی دەکرد، ئۆپۆزسیۆن پشتیوانی‌یان بۆ ئەو داوایە راگەیاند و زۆرکات بەشێک لە سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنیش باسی ئەوەیان کردووە، کە لەکوردستان دەزگایەک بەناوی سەرۆکایەتی هەرێمەوە نیە، بەڵام لەبارەی تێپەڕاندنی یاساکان لەلایەن لیستی کودستانیەوە، لەپەڕلەمانی کوردستان و دوای بایکۆتکردنەکانی ئەوان. لە نامەیەک کە بۆ سەرۆکی هەرێمیان نوسیوە، فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن” ئەو یاسایانە پێچه‌وانه‌ی ئاراسته و په‌یامه‌كانی به‌ڕێزتانه، له دروستكردنی ئیجماع و كۆده‌نگی له سه‌ر پرس و یاسا نیشتمانییه‌كان”، ئەوەش بووە پرسیار لای چاودێرانی سیاسی، کە پێشتر ئۆپۆزسیۆن لە ئەدای سەرۆکی هەرێم ناڕازی بوون و لەو نامەیەشدا بە ئاشکرا رۆڵی سەرۆکی هەرێمیان خستۆتەڕوو، لە هەوڵی دروستکردنی ئیجماع و کۆ دەنگی، لەو بارەیەوە لەوەڵامی پرسیارەکانی نوچەنێت، د. سەباح بەرزنجی ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت”تا كو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ره‌سمی بمێنێت، ئیمه وه‌كو یاسا ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م مه‌سئوولیه‌تی قانوونی خۆی. ئه‌و قسه‌یه‌شمان بۆ ئیلزامی ده‌سه‌ڵاته كه پابه‌ند نیه ته‌نانه‌ت به په‌یامه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه”.