کاتی چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ دیاری کرا

0

کاتی چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ دیاری کرا

نوچە.نیت.باسنیوز

وابڕیارە رۆژی هەینی (27/2/2015) یەکەی چوارەمی هێزی پێشمەرگە لە هەولێرەوە بچێتە شاری  کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان، بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردی ئەو پێشمەرگانەی لە کۆبانێن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند وا بڕیارە رۆژی هەینی ئەم هەفتەیە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری هەولێرەوە بچێتە رۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی ئاڵۆگوڕکردنی ئەو پێشمەرگانەی ماوەی زیاتر لە مانێگکە لە کۆبانێن.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە ئەو پێشمەرگانەی دەچنە کۆبانێ ژمارەیان (150) پێشمەرگەیەو پێکدێن لە هێزی (پشتیوانی یەک و دوو)ی سەر بە وەزارەتی پێشکەرگە.

سەبارەت بە کات و چۆنیەتی بە رێکەتنی ئەو پێشمەرگانە لای باسنیوزەو بەهۆکاری نهێنی سەربازی پارێزراوە”.

چوونی ئەو پێشمەرگانە بۆ کۆبانێ دەبێتە چوارەمین یەکەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە دوای رێککەوتنەکەی تورکیا و ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ چوونی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای کوردستان.

رۆژی (28/10/2014) بۆ یەکەم جار دوای فەرمانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشمەرگە لە باکوری کوردستانەوە چوونە کۆبانێ.

فەیسەڵ قادر فەرماندەی پێشمەرگە لەبارەی بارودۆخی کۆبانێوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هاوشانی شەڕڤانان ژمارەیەکی زۆری گوندەکانی کۆبانێ لە داعش پاک‌کراوەتەوە”..

فەیسەڵ قادر دەشڵێت: “کەمتر لە (20) گوندی کۆبانێ ماون لە دەستی داعش پاک بکرێنەوە”.

دوای چوونی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ هێزە کوردییەکان توانیان کۆبانی و بەشێکی زۆری گوندەکان لە داعش پاک بکەنەوە و ڕێگە لە کەوتنی کۆبانێ بگرن .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com