راهێنه‌ره به‌ریتانییه‌كان مه‌شقی ئه‌م ژماره پێشمه‌رگه‌یان كۆتایی پێهێنا
نوچە.نیت
راهێنه‌رانی سه‌ربازی به‌ریتانیا كۆتاییان به مه‌شقی سه‌ربازی هه‌زار پێشمه‌رگه هێنا، كه‌له سه‌ر چه‌ندین جۆره چه‌كی تازه مه‌شقیان پێكراوه و راهێنراون.
مایكل فالۆن، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، له سه‌ربازگه‌یه‌كی نزیك شاری هه‌ولێر راهێنه‌رانی سه‌ربازی به‌ریتانیا كۆتاییان به مه‌شقپێكردنی هه‌زار پێشمه‌رگه هێناوه، كه به چه‌ندین جۆری چه‌كی به‌ریتانی مه‌شقیان كردووه.
به وته‌ی به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، توانای پێشـمه‌رگه له‌رێگه‌ی ئه‌و مه‌شقه سه‌ربازیانه‌ی كه راهێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌شه‌ڕی دژ به رێكخراوی تیرۆرستی داعش رۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌رز بوه‌ته‌وه، له سه‌ر چه‌كه تازه‌كان پێشمه‌رگه شاره‌زای باشی په‌یدا كردووه.
فه‌ریق جه‌مال ئێمنكی، سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له لێدوانكی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ راگه‌یاند: “ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه به‌م دواییانه له‌سه‌ر ده‌ستی راهێنه‌رانی به‌ریتانیا مه‌شقیان ته‌واو كردووه، زۆربه‌ی زۆریان سه‌ر به پێكهاته‌ی مه‌سیحی و كوردی ئێزدین، ئه‌و هێزانه له‌مێژ نییه دامه‌زراون”.
سوپاسالاری كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: مه‌شقی پێشمه‌رگه‌كانی مه‌سیحی و كوردی ئێزدی كه‌یه‌ك مانگی خایاندووه، له سه‌ر چه‌كی دۆشكه و ره‌شاش و زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كه تازانه بوون كه دژه تانك و زرێپۆشن.
وتیشی: “مه‌شقه‌كان توانای زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی به‌رزكردوه‌ته‌وه و به‌رچاو روونی زۆری به‌پێشمه‌رگه‌كان داوه، كه به‌ئاسانی ئه‌و چه‌كانه له‌دژی دوژمن به‌كار بهێنن”.
فه‌ریق جه‌مال وتیشی: “شه‌ڕی ئێستای داعش شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵانی ناوشاره‌كانه و پێویستی به‌تاكتیكی سه‌ربازی هه‌یه جیاواز له‌شه‌ڕی ده‌شتایی، هاریكاری راهێنه‌رانی سه‌ربازی به‌ریتانیا و هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی هاوپه‌یمان، كه ئێستا له هه‌رێمن، سوودی زۆری هه‌بووه”.
دوای پێشره‌وییه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كۆنترۆڵكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان له‌نێوانیان دا به‌ریتانیا، هاریكاری سه‌ربازیان پێشكه‌ش به هه‌رێم كرد و به‌شێكی هاریكارییه‌كانیان، خۆی له ناردنی سه‌دان راوێژكار و راهێنه‌ری سه‌ربازی بۆ مه‌شقپێدانی پێشـمه‌رگه بینیوه‌ته‌وه.