شێخ جه‌عفه‌ر: هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم له‌ئه‌حمه‌د میره نه‌كردووه ته‌ئمین بێت كه من كه رۆژێك له‌رۆژان هیچی لێ ناكه‌م‌و قسه‌شی له‌روودا ناكه‌م
نوچەنێت / هاوڵاتی
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین نه‌كردووه، بێ منه‌تی خۆشی له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ گۆڤاری لڤین له‌به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند” شه‌وی (25-4-2011) كاتژمێر 7:46 خوله‌ك، جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌له‌فوون هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین (ئه‌حمه‌د میره) كردووه.وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ” كه‌سه‌رنوسه‌ری لڤین ده‌كوژێت” چه‌ندین وشه‌ی ناشیرینی به‌كارهێناوه هه‌ركه‌سێ گوێی لێبێت سه‌ری ده‌سوڕمێت له‌شێوازی قسه‌كردن‌و لێدوانی ئه‌و وه‌زیره”.
شێخ جه‌عفه‌ر له لێدوانێكیدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی “درۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌نگی منیان له‌لا تۆماره، ئه‌گه‌ر باسی كوشتنی تێدا بێت ئه‌وه راستده‌كات، ئه‌گه‌ر باسی كوشتنیشی تێدا نه‌بێت مانای وایه درۆده‌كات‌و ئه‌و درۆیه‌شی ده‌چێته سه‌ر درۆكانی تری، وه با ئه‌و ته‌ئمین بێت كه من كه رۆژێك له‌رۆژان هیچی لێ ناكه‌م‌و قسه‌شی له‌روودا ناكه‌م”.
هه‌روه‌ها وتی “ئه‌حمه‌د میره ده‌بوایه بیزانیایه كه كاتێك له‌كاره‌كه‌ی خۆی لایدا‌و ببێت به‌لایه‌ندا‌ر‌و هۆكارێك بۆ روودانی ئه‌و ئاژاوه‌و توندوتیژیانه‌ی كه روویدا‌و خه‌ڵك‌و ئاسایش‌و پۆلیسی تێدا شه‌هید برینداربوون، ده‌بێت حسابی ئه‌وه‌بكات كه كه‌سوكاره‌كانیان قبوڵی ناكه‌ن، به‌ڵام من هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم له‌ئه‌و نه‌كردووه‌و له‌هیچ كه‌سێكی دیكه‌شی ناكه‌م، هه‌ندێ قسه‌ی منیان لا تۆماره كه‌خۆم پێم وتوون تۆماری بكه‌ن‌و هه‌ندێ قسه‌م پێ ووتووه، ئه‌گه‌ر راستده‌كات پێم وتووه ده‌تكوژم با بڵاوی بكاته‌وه، زۆر بێ منه‌تیشم له ئه‌حمه‌د میره‌و نمونه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌كه‌شی، چیان له‌ده‌ستدێت با قسور نه‌كه‌ن”.