كاسبكارانی چه‌مچه‌ماڵ شیرینی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌نێرن
نوچە.نیت.راگەیاندنەکان
به‌شێك له كاسبكارانی چه‌مچه‌ماڵ، له هه‌ڵمه‌تێكدا ماوه‌ی دوو رۆژه سه‌رقاڵی دروستكردنی شیرینی و چه‌ند جۆرێك خواردنن بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌و دووكاندارانه له لێدوانیاندا بۆ په‌یام ئاماژه‌یان به‌وه كرد “وه‌كوو ئه‌ركێكی سه‌رشانمان و هاوكارییه‌كی بچووك، هه‌ستاین به ئاماده‌كردنی چه‌ند جۆرێك خواردن و به تایبه‌تیش شیرینی، بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان له به‌روه‌كانی شه‌ڕ”.
ئه‌و دووكاندارنه ده‌ڵێن “له ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابوردوودا بڕی یه‌ك ته‌ن شیرینیمان دروست كردووه و ده‌یگه‌یه‌نینه میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، كه ئه‌وه‌ش هاوكارییه‌كی زۆر بچووكه و وه‌كوو دووپاتكردنه‌وه‌یه‌كی پاڵپشتی بۆیان