بارزانى: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه دیله‌كان شه‌هید بكرێن تووندترین وەڵاممان دەبێت
نوچە.نیت.باسنیوس
نه له‌وانه خۆش ده‌بین کە شەهیدیان دەکەن، نه له‌وانه‌ش خۆش دەبین، کە چه‌پڵه‌یان بۆ پێشمەرگە دیلەکان لێداوە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به پێشمه‌رگه دیله‌كانى ژێر ده‌ستى داعش ده‌كات ده‌شڵێت: “هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئازاد كردنیان ده‌ده‌ین”.
د.محه‌مه‌د خورشید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى له كه‌ركووك و گه‌رمیان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵوێستى ڕوونه له‌سه‌ر پارێزگاى كه‌ركووك، چونكه ئاسایش و پێشمه‌رگه توانیویانه ئه‌منییه‌تى ناوچه‌كه بپارێزن ئه‌گه‌ر پێویستمان به‌هه‌رهێزێكى دیكه بێت ده‌بێت به‌ڕێككه‌وتن و له‌ژێر فه‌رمانى پێشمه‌رگه‌دا بێت.
بە وتەی د.محه‌مه‌د، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گوتوویەتی: “بڕیار دراوه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش كۆبوونه‌وه بكرێت بۆ پێداویستیى پێشمه‌رگه”.
له‌باره‌ى دیله پێشمه‌رگه‌كانه‌وه بارزانى بۆچوونى وابووه:ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت بۆ ئازاد كردنى ئه‌و دیله پێشمه‌رگانه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژىه بكرێت له‌سه‌ر دیله‌كان یان خوانه‌خواسته شه‌هید بكرێن ئه‌وه نه‌له‌وانه خۆش ده‌بین ئه‌و تاوانه بكه‌ن نه‌له‌وانه‌ش خۆش ده‌بین چه‌پڵه‌یان بۆ لێداوون