ڕه‌وه‌ند غازى : بڕۆ
خۆت له من بێ به‌ریكه
بڕۆ
چیتر مه‌مێنه له‌ژێر ئه‌م سێبه‌ره تاریكه
كۆشكى من كه‌لاوه‌یه
تۆش حه‌زت له ماڵى ڕازاوه‌یه
هه‌ر چوار وه‌رزى ساڵ لاى من خه‌زانه
لاى تۆش به‌هار تاكه وه‌رزى ساڵه
من ده‌مه‌وێ هه‌موو ڕۆژێ
گوڵێكى سورى جوانت پێشكه‌ش كه‌م
تا هه‌رچى خه‌م هه‌یه
به‌ماچێ هه‌مووى فه‌رامۆش كه‌م
وه‌لێ ئه‌ى گوڵ
به‌یه‌ك ناگه‌ین
بڕۆ
بڕۆ باخێكى تر ئاواكه
بڕۆ
بڕۆ باخه‌وانێكى تر په‌یدا كه
بڕۆ