هاوڵاتییه‌ك گولەبه‌ند بۆ ئوتومبێلی پێشمه‌رگه دروست ده‌كات
نوچە.نیت.knn
پیشه‌وه‌رێكی دانیشتوی گوندی قولی به‌گی سه‌ر به ناحیه‌ی شوانی شاری كه‌ركوك، قه‌ڵغانێكی ئاسنینی گولله‌نه‌بڕ به شێوازێكی تایبه‌ت بۆ ئوتومبیله جه‌نگییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه دروست ده‌كات و ده‌یكاته دیاری بۆ پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و سنوره. سامان سه‌مه‌دی پیشه‌وه‌ر له‌باره‌ی قه‌ڵغانه گولله‌نه‌بڕه‌كه‌یه‌وه بهKNN ی راگه‌یاند: بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و گولله‌نه‌بڕه‌ی له‌وه‌وه بۆ هاتوه كاتێك له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بینیویه‌تی ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێویستیان به جۆره قه‌ڵغانێكی له‌و شێوه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌لامه‌ت بن، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه به دروستكردنی ئه‌و گولله‌نه‌بڕه. پێشمه‌رگه‌یه‌كیش ئه‌و كاره‌ی ئه‌و پیشه‌وه‌ره به‌گرنگ ده‌زانێت بۆ پاراستنی گیانیان له‌هێرشی تیرۆرستانی داعش، به‌باشیشی ده‌زانێت هه‌مائاهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و ده‌ست ڕه‌نگینانه هه‌بێت بۆ پاراستنی زیاتری گیانی پێشمه‌رگه‌كان.