بارزانی: سوور بوون له‌سه‌ر روخانی ئه‌م حکومه‌ته ئینقلابه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵی ناکه‌ین
نوچەنێت.
ئەمرۆ حزبی سۆسیالستی دیموکراتی کوردستان، کۆنگرەی شەشەمی خۆی گرێدا، لەکۆنگرەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد، لە وتارەکەدا بارزانی رایگەیاند، “براده‌رانی ئۆپۆزسیۆن، فه‌رموون به‌شداربن له به‌رنامه‌ی پرۆسه‌ی چاکسازی، به‌شداربن له حکومه‌تی بنکه‌فره‌وان، ئه‌گه‌ر سوریشن له‌سه‌ر گۆڕانکاری فه‌رموون ده‌چینه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خه‌ته، به‌ڵام سوور بوون له‌سه‌ر رووخانی ئه‌م حکومه‌ته، پێموایه ئه‌وه ئینقلابه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵی ناکه‌ین”.
دەقی وتەکەی سەرۆکی هەرێم.
به‌ناوی خوای گه‌وره
برای خۆشه‌ویستم محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
خوشک و برایانی خۆشه‌ویستم و ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی شه‌شه‌م
میوانە به‌ڕێزه‌کان
خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم به‌شداریتان ده‌که‌م و زۆر سوپاستان ده‌که‌م بۆ داوه‌تکردنتان بۆ به‌شداریکردن له‌و کۆنگره‌یه، ئێمه رێزێکی زۆرمان هه‌یه بۆ حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان که حزبێکی تێکۆشه‌ره و خوێنی داوه بۆ کورد و کوردستان، جێگای ده‌ستی دیاره له بزاڤی رزگاری خوازی گه‌لی کوردستان، بۆیه هه‌میشه جێگای رێز و پێزانینه له‌لای ئێمه، ئومێده‌وارم کۆنگره‌که‌تان کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووبێت، بڕیاره‌کانتان له ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری ئه‌مڕۆدا بێت.
من ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌قۆزمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێک باسی وه‌زعی ناوخۆشمان بکه‌م، به‌داخه‌وه له دوو سێ مانگی رابردوو وه‌زعێکی نائاسایی له کوردستان دروست بووه، من نامه‌وێ زۆر بچمه ناو ته‌فاسیله‌وه، به‌ڵام په‌یامێک ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌م، ئه‌ویش با پێکه‌وه هه‌موولایه‌ک دابنیشن و گفتوگۆ بکه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری گرفته‌کان بده‌ن، نه‌وه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی دیکه، ئێستا ئێمه پێویستییمان به چاکسازی هه‌یه و ده‌ستیشمان پێکردووه، چونکه دونیا هه‌مووی له گۆڕاندایه ئێمه‌ش ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکاریانه بگونجێین، به‌ڵام ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه هه‌وڵبده‌ین چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ین، چونکه چاره‌نووسی هه‌موومان پێکه‌وه به‌ستراوه، ئه‌وه نییه بلێین به‌و بارودۆخه وه‌زعی چه‌ند لایه‌نێک یان ئۆپۆزسیۆن یان ده‌سه‌ڵات باش ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ک هه‌ست به مه‌سئولیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بکات و بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه چۆن ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه به‌سوودی گه‌له‌که‌مان بشکێنینه‌وه، چونکه ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی هاتۆته‌کایه‌وه، وای لێبێ به ئامانجه‌کانی خۆمان بگه‌ین، چونکه ره‌نگه ده‌رفه‌تی وا نه‌یێته پێشه‌وه و پێویست بوو زیاتر زه‌ینیه‌تی خه‌ڵکی سازکرابووایه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک باشووری سوودان بین نه‌وه‌ک وه‌ک تونس و میسر، ئێستاش من ده‌ڵێم به‌تایبه‌تی بۆ براده‌رانی ئۆپۆزسیۆن، فه‌رموون به‌شداربن له به‌رنامه‌ی پرۆسه‌ی چاکسازی، به‌شداربن له حکومه‌تی بنکه‌فره‌وان، ئه‌گه‌ر سوریشن له‌سه‌ر گۆڕانکاری فه‌رموون ده‌چینه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خه‌ته، به‌ڵام سوور بوون له‌سه‌ر رووخانی ئه‌م حکومه‌ته، پێموایه ئه‌وه ئینقلابه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵی ناکه‌ین، ئێمه ده‌بێ پشت و په‌نای یه‌کتر بین نه‌وه‌ک یه‌کتر ره‌ت که‌ینه‌وه، به‌پێچه‌وانه چاره‌نووسێکی باش چاوه‌ڕێمان ناکات، له‌به‌ر ئه‌وه جارێکی دیکه داواتان لێده‌که‌م، هه‌موو لایه‌ک په‌نابه‌رنه به‌ر گفتوگۆ منیش وه‌ک برایه‌ک له خزمه‌تی هه‌مووتان دام.
له کۆتایی سڵاو ده‌نێرم بۆ هه‌موو شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان و سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌لی کوردستان، زۆرسوپاس و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنگره‌که‌تنان ده‌که‌م.