منداڵە پەككەوتووەكانی هوجام سوورچی چارەسەر دەكرێن

0
hujam-surcمنداڵە پەككەوتووەكانی هوجام سوورچی چارەسەر دەكرێن
نوچە.نیت راگەیاندنەکان
ئەمڕۆ یەكشەم پارێزگاری دهۆك و قایمقامی شارۆكەی بەردەڕەش سەردانی ماڵی شەهیدی “هوجام سوورچی”یان كرد و پارێزگار كۆمەكی دارایی كردن و چارەسەری دوو منداڵە پەككەوتووەكەشی خستە ئەستۆی خۆی.
سەردار یەحیا قایمقامی شارۆكەی بەردەڕەش بە”وشە”ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆك سەردانی ماڵی شەهید هوجام سوورچیمان كرد، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەلایەن تیرۆریستانەوە، بەشێوەیەكی دڕندانە شەهید كرا.
هەروەها گوتی، پارێزگاری دهۆك هاوكاریی دارایی خانەوادەكەی كرد و هەردوو منداڵە پەككەوتووەكەشی چارەسەر دەكات و هاوكات كوڕەكانیشی دادەمەزرێنێت.
هوجام سوورچی ماوەیەك پێش ئێستە لە سەنگەرەكانی بەرگریكردن لە خاكی كوردستان وەك پێشمەرگە، لەلایەن تیرۆریستانەوە دەستگیركرا و چەند رۆژێك پێش ئێستەش لەلایەن تیرۆریستانەوە بەشێوەیەكی دڕندانە شەهید كرا.
ئەو شەهیدە پێشمەرگە خەڵكی گوندی بەردەسووری سەر بە شارەدێی روڤیایە و خاوەنی 10 منداڵە و دۆخی دارایی باش نەبووە.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com