شوان خورشید : ئەوینێکی دەروێشانە
پەپولە
ئەو فریشتە بچکۆڵەیە
هەست ناسکە
حەزی وایە
خۆی سوتێنێ
شاباڵی لە ئاگر بسوێ
بۆیە کاتێ گڕ دەبینێ
لەبەردەمیا سوجدە دەبا
ئاگر جەستەی داگیر دەکا
گیانە منیش وەک پەپولە
لەئاگری خۆشەویستیت
خۆم هەڵئەسوم
تا بسوتێم
تا ببرژێم
تا بیبینی بڕوا بکەی
منم لە پێناوی تۆدا
کە سوتماکم