رێژیر ئیسماعیل : قەسیدەی تۆ

0

10904811_792220654180547_387317464_n

رێژیر ئیسماعیل : قەسیدەی تۆ

هەموو شەوێ قەسیدەی ((تۆ)) ئەنوسمەوە
((تۆ)) چەشنی ئەستێرە کلکدارەکان
بەسەر ئاسمانی خەیالم داهاتی و رۆشتی
ئیدی منیش کەوتمە حەسرەتی
دوبارە بینینەوەت، کە مەحالە
((تۆ)) پاساری ئاسا
لە،بەهاری عومرم دەرکەوتی و هەڵفڕی
ئەی یار ئێستا عومرم خەزانە
کەواتە هاتنی (تۆ)ش هەر خەیالە
((تۆ)) کوژەری  خەونی من و
((تۆ)) لەناوبەری خۆشبەختی من و
((تۆ)) رێونکەری ژینی من و
((تۆ))….. بەڵێ هەر ((تۆ))
ئەی دۆزەخ ئاسا …

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com