نوچە.نێت:وەرزشی
دوای ئەوەی بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی ڕابردوو ڕووی کردە یانەی مانچستەر یۆنایتد و بۆندەکەی ژمارەی پێوانەی گرانترین یاریزان خوولی ئینگلیزی تۆمار کرد،یاریزان ئەنخێل دیماریا شانازی خۆی بە یاریکرن لەگەڵ یاریزان “وایەن ڕۆنی”مانچستەر یۆنایتد دەربڕی.
لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ڕادیۆی ئەمریکا یاریزان “ئەنخێل دیماریا”وتی : “ڕۆنی یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە،ئەو لە توانایدایە لە هەموو یارییەکدا 90 خولەک یاری بکات و چی لە توانایدا بێت پێشکەشی بکات،شایستەی ئەوەیە ببێتە سەرکردەی یانەی مانچستەر یۆنایتد”. دەربارەی پشتگیری کردنی لە لایەن هاندەرانی یانەکەوە “ئەنخێل”وتی :سوپاس بۆ خوا من لە یانەیەکی گەورە یاری دەکەم،شانازی دەکەم لەگەڵ گەورەیەکی ئینگلتەرا و ئەوروپا و جیهان یاری دەکەن،سوپاسی هاندەران دەکەم لە زۆربەی کاتەکاندا پشتگیریم دەکەن،کاتێك ئەوان هاوار دەکەن “ئەرجەنتین،ئەرجەنتین” شانازی دەکەم کە لە نێو هاندەرانی یانەکەدا جێگەی تایبەتی هەیە”.