نوێنەرى مەرجەعى باڵاى شیعەکان لە عێراق ستایشی سەرکەوتنەکانى هێزى پێشمەرگەى دەکات لە ئازادکردنی بەشێک لە قەزاکانی شنگال و تەلەعفەر.
نوچە.نیت.nrt
عەبدولمەهدى کەربەلایی، نوێنەرى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق لە وتارى نوێژی هەینیدا رایگەیاند، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و جه‌ماوه‌ر، سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه له ئازادكردنی به‌شێك له قه‌زاكانی شه‌نگال و ته‌له‌عفه‌ردا.
لە وتارەکەیدا داواشی له هێزه ئه‌منییه‌كان، كرد ئاسایشی ئه‌و ناوچانه توندوتۆڵ بكه‌ن‌و ڕێگه نه‌ده‌ن جارێكی تر له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی عه‌لی سیستانی، جەختیکردەوە لە گرنگى هەستکردن بە بەرپرسیارێتى بەرامبەر بەو تەنگژە داراییەى بەهۆى کورتهێنانى بودجە رووبەڕووى عێراق بووتەوەو داواى لە بەرپرسان و خاوەن پلە تایبەتەکان کرد، کە دەست لە هەندێک دەرماڵە داراییەکانیان هەڵگرن، هاوشێوەى ئەو قوربانیە گەورەیەى هێزە چەکدارەکان لەبەرکانى جەنگدا دەیدەن.