زۆر گەڕام بۆ عەشقی ئەو زۆر
بەڵام نەیزانی لە گڕی مۆمێکەوە
هەست بە سەختی سوتان بکات
ئەو نەیزانی ،ئەو نەیزانی !
لە سەیری تەنها کانیەک
هەست با هاژەی ڕووبار بکات
زۆر دوعام کرد بۆ ئەو زۆر
کە ڕەشە بایەک هەڵ نەکات
گەڵا کوڵمی بڕوشێنێت
یان با لەچکەکەی بفڕێنێت
یان ئاسمان داکاتە باران
هەموو جەستەی تەڕ تەڕ بکات
سەرمای ببێت
شەو کۆکە بە خەبەری بێنێت
یان قەلەباچکەیەکی دز
شووشەی عەترەکەی ببات و
بۆ بۆنی جلەکانیشی خۆی لە ژوورەکەی بخزێنێت
زۆر میهرەبان بووم لەگەڵی زۆر
بەڵام ئەو نەیتوانی
شەوگاری خۆی لەگەڵ مندا بباتە سەر
لێرە ئەبێت دڵرەق بیت دڵرەق
مڕ و مۆچ و دەست بە خەنجەر
زۆر عاشقی بووم زۆر
ئێستاش عەشقی ئەوم لێ ئەتکێت
بەڵام بەو حاشایەی کەکردی لە عەشق
باخچەکان و
کتێب فرۆشەکان و
بۆن فرۆشەکان
هەمووی لە من زویر ئەبێت
جگە لەوەی کە زۆر خراپ دڵم ئەشکێت
مام گۆران : ئەو نەیزانی!
0
Share.
