میدیاكانی جیهان به سه‌رجه‌م زمانه‌كان وشه‌ی پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنن
نوچە،نیتknn
سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ، دژی تیرۆریستانی داعش، له میدیاكانی جیهاندا گرنگیی تایبه‌تی پێده‌درێت، ئه‌و میدیایانه زۆر به‌بایه‌خه‌وه باسی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن‌و خودی وشه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به هه‌موو زمانه‌كان بۆ هێزی كورده‌كان به‌كارده‌هێنن.
هێزی پێشمه‌رگه ته‌نها هێزی جیهانه كه ناوه‌كه‌ی جیاوازه‌و وه‌ك هێزێكی تایبه‌ت ناوێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی سوپای هه‌ر وڵاتێك به ناوی وڵاته‌كه‌یه‌وه ناوده‌برێت‌و وشه‌ی سوپای له‌گه‌ڵ به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه، له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ومیدیا جیهانییه‌كانیشدا ته‌نها وشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بۆ به‌كارده‌هێنرێت. هاوكات رۆژانه‌ش هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له میدیا جیهانییه‌كاندا گرنگی تایبه‌تی پێده‌درێت.
رۆژنامه‌كانی زه گاردیان‌و ته‌له‌گرافی به‌ریتانی ئاماژه‌یان دوایین سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری زوممارو شه‌نگال كردووه‌و، باسیان له گرنگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی چیای شه‌نگال كردوه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی كوردستان له ده‌ست داعش.
رۆژنامه‌ی شه‌رقئله‌وست‌و پێگه‌ی ئیرۆنیوس باسیان له ئازادكردنی چیای شه‌نگال له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه كردوه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، له‌ماوه‌ی ته‌نها دوو رۆژدا پێشڕه‌وی زۆر گه‌وره له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه دژی داعش به‌ده‌ستهاتووه. ته‌له‌فزیۆنی ئیرۆ نیوس له راپۆتێكی تایبه‌تدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، ته‌نها هێزی كاریگه‌ر، كه له هێڵی پیشه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆره‌و روبه‌ڕووی داعش بوه‌ته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌وه له كاتێكدا له‌ڕووی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه له دوو دوژمنه‌كه‌یان لاوازترن، به‌ڵام له موسڵه‌وه تا كه‌ركوك له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدان‌و رێگری له هێرشی تیرۆریستان ده‌كه‌ن.
تۆڕی میدیای ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی كه رۆژنامه‌نووسێكیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پیشمه‌رگه بوه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، پێشمه‌رگه چه‌كی قورسی له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوانه شه‌ڕی دوژمنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، راشیگه‌یاندوه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا، پێشمه‌رگه توانیویه‌تی زیاتر له 700 كیمۆمه‌تر چوار گۆشه له چه‌كدارانی داعش پاك بكاته‌وه.
ئاژانسه‌كانی فرانس پرێس، ئینته‌رناشناڵ بیزنس تایمز و رۆیته‌رز به گرنگییه‌وه باسیان له پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، نوسیویانه، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار پێشمه‌رگه به‌شداریان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگال كردوه‌و ناوچه‌یه‌كی زۆریان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌ده‌ست داعش پاك كردۆته‌وه.
پێگه‌كانی بی بی سی به‌ریتانی‌و سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی‌و پرێسی تی ڤی ئێرانی كه گرنگیه‌كی ته‌واو به هه‌واڵه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن، باسیان له دواین سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه له به‌رامبه‌ر داعش.
ئه‌گه‌ر له چه‌ند ساڵی رابردودا، وشه‌ی پێشمه‌رگه له میدیا جیهانییه‌كاندا، به “هێزی كورد” یان “به‌شێك له سوپای عێراق” ناوبرابێت، ئه‌وا ئێستا میدیا جیهانییه‌كان‌و ناوه‌ند نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هێزی كوردستان، به سه‌رجه‌م زمانه‌كان وشه‌ی پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنن‌و ئه‌و وشه‌یه ته‌نها یه‌ك خاوه‌نی هه‌یه، ئه‌ویش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.