“چونكه پێشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆكی هه‌رێمه نه‌وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری”
نوچه نێت
سیاسه‌تمه‌داری كوردی مه‌حمود عوسمان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا ده‌ڵێ كه‌س سه‌یری رێكه‌وتنه‌كه‌ی نیۆان به‌غدا و هه‌ولێری نه‌كردووه و سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ” ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێویستی به‌رێكه‌وتنی دیكه هه‌یه، چونكه هێزی پێشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆكی هه‌رێمه ”
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی محمود عوسمان رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به هه‌نگاوی ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كات له‌لێدوانێكی بۆ جه‌زیره نێت ده‌ڵێ” كه‌سێك ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی نه‌بینیوه ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش” سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ” ئه‌م رێكه‌وتنه له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تی بووه به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و ئێران و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێ” مه‌سه‌له‌ی مووچه‌ی پێشمه‌رگه پێویستی به‌ئیمزاكردنی رێكه‌وتنی نوێ هه‌یه، چونكه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆكی هه‌رێمه نه‌وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری فیدرالی و ئێستاش لێك تێگه‌یشتن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نییه”.