شا عه‌بدوڵڵا باسی پێشمه‌رگه ده‌كات
نوچە.نیت.خەندان
شای ئوردون رایگه‌یاند: پێویسته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه ئێستا جه‌نگ دژی داعش ده‌كه‌ن، پڕچه‌ك بكرێن، تا ئه‌و هێزانه بتوانن كاریگه‌ریی باشتریان له لێدانی داعش هه‌بێت، له‌باره‌ی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیشه‌وه رایگه‌یاند: به‌ته‌نیا ئه‌و هێرشانه به‌س نین بۆ له‌ناوبردنی داعش.
شا عه‌بدوڵڵا له‌وچاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی بی بی ئێس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، نابێت سوریا و عیراق له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه له‌مه‌سه‌له‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا.
پادشای ئوردون ئه‌وه‌شی ئاماژه پێداوه، پێویسته هه‌رچی زووه ستراتیژێكی گشتگیر و به‌په‌له بۆ له‌ناو بردنی گروپی داعش دابنرێت، چونكه ناكرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی داعش له‌عیراق بكرێت و له‌سوریا به‌هه‌ڵپه‌سێردراویی بمێنێته‌وه.
شا عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێویستییه‌كی حه‌تمییه تا لێدان و گورزه‌كانی سه‌ر چه‌كدارانی داعش كاریگه‌ریی باشتریان هه‌بێت.
شای ئوردون له‌باره‌ی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیشه‌وه رایگه‌یاند: به‌ته‌نیا ئه‌و هێرشانه به‌س نین بۆ له‌ناوبردنی داعش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ ھۆزه‌كانی سوننه له خۆرئاوای عێراق دروستبكرێت، وتیشی: سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆك ھۆزه‌كانی ئه‌نبار به‌ده‌ستی داعش له‌سێداره‌دراون، ھاوكات چه‌ندین تاوانی كۆمه‌ڵكۆژی له‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ستی داعش ئه‌نجامدراون، كه ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كرێت له‌به‌رگرتنیان، كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره‌تری به‌دوادا دێت.