بغداد مووچەی پێشمەرگە دابین دەکات

0

peshmarga-kobane-650x250بغداد مووچەی پێشمەرگە دابین دەکات

نوچە.نیت.knn

بەها ئەعرەجى جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت: بەپێى دەستوور پێویستە مووچەى هێزى پێشمەرگە لە بودجەى سوپاى عێراق دابین بکرێت. جێگرى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: چەند لیژنەیەک پێکهێنراوە بەمەبەستى چارەسەرکردنى خاڵە ناکۆکەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدڕاڵى و پێویستە لەماوەى شەش مانگدا کۆتایی بەکارەکانیان بهێنن، وتیشى: حکومەتى هەرێم جدى و نیاز پاک بووە سەبارەت بە چارەسەرکردنى کێشەکان.بەها ئەعرەجى جێگرى سەرۆک وەزیرانى لە درێژەى راگەیاندراوەکەدا ئەوەشى خستەڕوو کە هێزەکانى پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمى بەرگریی نیشتمانى و لەمبارەیەوە پێویستە مووچەکانیان لە بودجەى سوپاى زەمینى عێراق دابین بکرێت.

سەبارەت بە پرسى بودجەى پاسەوانە تایبەتەکانى بەرپرسانى عێراق بەگشتى، بەها ئەعرەجى رایگەیاند، کە بودجەى پاسەوانە تایبەتەکانى بەرپرسان خۆى دەدات لە ملیارێک دۆلار، وابڕیاریشە ژمارەى ئەو پاسەوانانە کەمبکرێتەوە و لیوایەکیان لێ دروست بکرێت و لەژێر کۆنتڕۆڵى بەرپەرساندا دەبن لەهەرکاتێکدا پێویستیان پێیان بێت.

وتیشى پڕۆژە یاساى کەمکردنەوەى ژمارەى پاسەوانە تایبەتەکان، دواى ئەوەى پەسەنکرا وچووە بوارى جێبەجێکردنەوە، هەریەک لە سێ سەرۆکایەتیەکە (80) پاسەوانى پێدەدرێت و ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران (50) پاسەوان و وەزیرەکانى حکومەتیش (30) پاسەوانیان بۆ دابین دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com