عەزیز ئەحمەد حەمە : دوا ئاوات

0

عەزیز ئەحمەد حەمە : دوا ئاوات    10681765_857682594265506_179513767_n      

لێم گەڕێ ئیتر هەنگاوێک بنێم
بەڵکو سەرەنجام بگەمە لای تۆ
بەدوای سێبەرتا وێڵم ئەگەڕێم
بوومە خوڵامی قەدو باڵای تۆ
هیچ نەبێ ڕێگای خۆتم لێ مەگرە
بەڵکو بگەمە دەنگ و سەدای تۆ
من چاوەڕێت بووم کەتۆ ناهاتی
ڕێگەم بە بێمە حەوش و سەرای تۆ
تاکو هیچ نەبێت بەر لەمردنم
بۆتەنیا جارێ بێمە پەنای تۆ
لەدوای مەرگیشم لەسەر گۆڕەکەم
چنار بنێژن لەجێ ی باڵای تۆ
ڕۆحیشم دەفڕێ و دەبێتە چەتری
قەزا وەگێڕو دەردو بەڵای تۆ

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com