وه‌زیری به‌رگریی كرواتیا: قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه وای كردوه سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌م
نوچە.نیت.knn
وه‌زیری به‌رگری كرواتیا ڕایده‌گه‌یه‌نێ؛ سه‌رسامه به‌ڕووبه‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر داعش، ده‌شڵێ: قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه وای كردوه سه‌ردانی هه‌رێم بكات، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش داوای پشتیوانی له وڵاتی كراواتیا كرد.
كۆنترۆ مانۆڤیچ، وه‌زیری به‌رگریی ولاَتی كرواتیا، به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك گه‌وره راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگی ئه‌و وڵاته گه‌یشته شاری هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مسته‌فا سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری پێشمه‌رگه رۆل و ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌رابردوو ئێستادا بۆ وه‌فدی كرواتیا روون كرده‌وه و داوای له وه‌زیری به‌رگری كرواتیا كرد ولاَته‌كه‌یان هاوكاری سه‌ربازی به‌هێزی پێشمه‌رگه بكات.
وه‌زیری به‌رگری كرواتیاش سه‌رسامی خۆی ده‌بڕی به‌ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر به‌داعش و ڕایگه‌یاند؛ قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه وای كردوه سه‌ردانی هه‌رێم بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه چاوی به پێشمه‌رگه بكه‌وێت.
وتیشی: ولاته‌كه‌ی یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی دۆستایه‌تی كورد و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵبژاردووه و كۆمه‌ك و هاوكاریش پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگری كرواتیا بانگهێشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌شی كرد بۆ سه‌ردانیكردنی وڵاتی كرواتیا بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و ولاَته ببینن و سود له‌ئه‌زمونی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی ئه‌و وڵاته وه‌ربگرن.