ئارام پـه‌شــێو : بۆ ته‌عنه‌ی عه‌تفی شۆڕه ژنێك
خودا كه‌ی بێ ئه‌م نه‌وره‌سه
ئه‌م باڵ ئه‌نگێوی دووره ده‌ستی
ته‌نها باڵ و ته‌نها ده‌سه
بخه‌یته نێو خه‌یاڵدانی
نێو كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ژینێكی پڕ ئومێد‌و بێ وه‌سوه‌سه
خودا كه‌ی بێ ئه‌م شۆخه شیرین زووبانه
ئه‌م رۆح ئه‌نگێوی باڵانمای
ده‌روون پڕ پڕ له مه‌ستی خه‌زانه
ئه‌م دۆسته دووره ده‌سته‌ی من
ئه‌م خه‌یاڵه بێ هه‌سته‌ی من
سه‌رمه‌ستانه به‌ره‌و رۆحێكی بریندار
به‌ره‌و جه‌سته‌و هه‌ستێكی تری پڕ ئازار
هه‌نگاو بنێ سه‌ری پڕ له‌خه‌یاڵی
وه‌ده‌رمنێ له‌م خه‌ونه ئاڵۆزه‌ی پڕ له جه‌نجاڵی
گه‌ر چی ئه‌م شۆخه شیرینه جار نا جارێ
ته‌عنه‌ی عه‌تفیم لێده‌دات و
شه‌پۆلی به‌خووڕی نیگاكانیم
وه‌كو باران لێ ده‌بارێ
به‌ڵام ده‌مهه‌وێت ئه‌مشه‌و نیگاری پڕ خوماری شۆڕه ژنێ
به‌سه‌ر رۆحمدا ببارێ و
ئه‌م هه‌ناسه گڕگرتووانه‌م فێنك فێنك بكاته‌وه
شاتووی خه‌ونه ره‌نگاڵه‌كانی
له‌گه‌ڵ پێكی خه‌ونێكیدا بۆ یادی دوێنێمان باته‌وه
ئه‌و كه تژییه له جوانی
له عیشق له خه‌ون و خولیا له میهره‌بانی
به‌ڵام بڵێم چی ئه‌ی خودا
پێكێك به‌دیار حه‌زه‌كانی من ناخواته‌وه‌و
بۆ ته‌نها دیدارێكی رۆحی
من بۆ خۆی و خه‌ونه‌كانی
بۆ خولیای .. حه‌زی بۆ عیشقی پڕ جاویدانی
بۆ شه‌وی ساردی سه‌رینی ده‌رزی چنێك
بۆ توێی هه‌ناسه‌ی شه‌وێكی ئه‌به‌د ناكات به قوربانی !