خودابیكا
هەرچی خەمێك بۆ لای تۆبێ
بەرەولای من سەفەر بكا
من لەبیرمە
یەكەمین رۆژ كە تۆم ناسی
خۆشم ویستی ..تائەو پەڕی خۆشەویستی
من لەبیرمە
تۆ جوانترین بونەوەربویت
كەتا ئەو كاتەبینی بووم
من لەبیرمە
دووبونەوەری نامۆبووین
لەناو ڕوخسارە نامۆكاندا
ون بووبووین ……..ون بوو بووین
من لەبیرمە
بەشەرمەوە چاوم لەچاوەكانتا جێدەهێشت
تادوانیگام وەك تابلۆیەك
بەدیواری پێلوی چاوتا هەڵبواسی
ئای……….ئای
خۆزگە ئیستا بەچاوە كانت دەتبینی
بی تۆ چەندە پەرێشنام
ڕاستە لەشاری خۆم ئەژیم
بەڵام بێ تۆ ……..
واهەست ئەكەم لەزیندانم
سارای پایز : خودا بیكا
0
Share.
