کە مەمکۆڵەیم بینی
جوت ئەژنۆم کەوتە لەرزین
سپی سپی لەترۆپکی قەندیل ئەچوو
شرین شیرین
لەشیلەی هەنگی شاخ ئەچوو
وەک جوتێ سێوی لاسورە
لەدارێکی خرپنی جوان هەڵتۆقیبوو
ئەو باخە سەراپای گوڵ بوو
باسکی پەرژین یاڵەو یاڵی سینگی دابوو
لە گەردنیا تاڤگەی ئەوین
میهروو سۆزی پێ دەبەخشیم
چاوەکانی ئەفسوناوی
هیمای ژیانی بۆ ئەهینام
ئەی داهێنەری ئەرزوو ئاسمان
ئەمە چی بوو
راستییە یا ئەفسانە یا چی؟
شوان خورشید : ئەمە چی بوو؟
0
Share.
