تاریکترین ڕێگاکانی ژیانم
گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵه بێ تۆیه‌که‌ی به‌هار
بێ مه‌یلترین هه‌نگاو
له‌و ساته‌وه ده‌ستپده‌کا
ته‌نها
خۆم ده‌زانم
ته‌نیا
خۆم و به‌س
ئه‌ی خودا
بۆ هه‌ناسه‌کانی به‌یانیان
بۆکردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره ژه‌نگرتوه‌که
ده‌گریم
هه‌میشه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌ماڵ بۆنت ده‌که‌م
به‌ڵام
له لێواری په‌نجه‌کانمدا
ووشک هه‌ڵهاتووی بۆ ئه‌به‌د
ئه‌ی خه‌یاڵ
به کۆڵانی یاردا فڕه‌یه‌کمان پێ لێده
به‌و کۆتره سه‌رو باڵ نه‌خشینه بڵێ
دوانامه‌یی فرمێسکه‌کان و
دوا نزایی نیوانمان بگه‌یه‌نێ
بڵێ به‌قه‌د لاپالێکه‌وه به ده‌م
شمشاڵی ناخی شوانێکه‌وه
له ناو پوش و پالاشی گه‌نمه جاڕێدا
توند توند له ئامێزمان بگرێ
ئه‌ی خودا
ووێڵمانکه له چاوی به‌د
بمانبه‌ره‌وه بۆ دارستان
مێرگی ته‌ڕو بن توتڕک و ژێر دار هه‌نجیره‌کانمان
به جێ ژوانکه
له به‌رزترین لوتکه‌ی چیایه‌ک بمانخوسێنه
به فرمێسکه‌کانی به‌هار به خۆشنودی به هه‌تاو
ئه‌ی خودا
له ژێر ده‌ریا
له مه‌ودایی جوانیه‌کانی عه‌شق فێرمانکه
چۆن له نمایشه‌کانی پاکی و بێگه‌ری دوو ماسی فێربیبین ،،
فێرمانکه چۆن عاشق بین
فێرمانکه چۆن بژین
فێرمانکه چۆن زمانبگرین
فێرمانکه چۆن بچین بۆ ژوان
فێرمانکه چۆن بخه‌وین
فێرمانکه چۆن بدوێین
ئه‌ی خودا
چۆن عه‌شق پیرۆزکه‌ین
فێرمانکه
ئه‌ی هـــــــــــــــــــــاوار چۆن؟
سۆران خورماڵی : ئەی خەیاڵ
0
Share.
