.با من و تۆ هاوبەشی خەم و شادی یەک بین.
وەرە با هەموو شتێک لەگەل یەکادا بەش کەین
خەم و ئازارو ناخۆشیەکانت هەمووی بۆ من
گشت خۆشی و ئاسودەییم بۆ تۆ
فیرمێسک و زامەکانت بۆ من
خەندەو قاقای پێکەنینی پر بە ناخم هەمووی بۆ تۆ
گشت تاڵی و ماندوو بوونت لەم ژیانە بدە بە من
گشت ساتە شیرین و پر لەزەتی ساتەکانی تەمەنم ئەدەم بە تۆ
وەرە شیوەن و بەشمەنەتی یەکانت بدە بەمن
منیش دەسماڵی سەرچۆپی هەلپەرینم لە شادیدا ئەدەم بەتۆ
بئ ئو مێدی و وێرانی ناخت بۆ من
ئیجانەی دڵی پر گوڵی رەنگاو رەنگی هیوام پێشکەش بەتۆ
وەرە دوونیای خەرابستان و وێرانت بدە بەمن
منیش دوونیای پر لە ئارامی وجوانیم بۆ هەمیشە بۆ تۆ
تۆ پێکی تاڵی و ژانی ئەم ژیانەت بدە بەمن
منیش پێکی لێوان و دڵنەوایی و بەختەوەری
هەموو ژینم ئەکەم بە نۆشی گیانی تۆ
تۆ هەناسەی پر حەسرەتی دووری و
دیدارێکت دابارێنە بەسەر رووحما
من پەیامی خۆشەویستی ئە گەیەنم بە ناخی تۆ
تۆ هەرچی نەفرەتی ورق و تۆڵەی ناحەزانت بدرکێنە لای من
منیش بەهێواشی و ئاشقانە ئەچرپێنم بن گوێ تۆ
تۆ وەرزی خەزان و گەڵا وەرینی تەمەنت بدە بەمن
من په هاری سەوزی پر لە گوڵەلالە سورە و نێرگزی
عومرم ئەبەخشم بەتۆ
تۆ جەسورانە ئەسپی ئەوینداوری و ژیان تاو بدە
من شەیدایانە ئارام ترین و جوانترین جێژوانی
پڕ لە باوەشی گەرمی ئەشقم واڵا ئەکەمەوە بۆ تۆ..
تاڤگە ئیبراهیم : با من و تۆ
0
Share.
