پڕه له هه‌ناسه‌ی سوتاو
له شوشه‌ی شكاو
باشترین براده‌رم دیواره‌كانی ژرووره‌كه‌مه .
هه‌ر رۆژه‌ی نامۆترین فیلمی غه‌ریبه‌كانم نیشان ده‌دا .
ئاسمانی ژووری من به ئاسمانی به‌ندیخانه‌كان ده‌چێ .
له جیاتی باران ته‌ونی جاڵجالۆكه‌م بۆ ده‌بارینێ .
ده‌رگای ژووری من ته‌نيا له ده‌ره‌وه‌ده‌بێته‌وه
ئه‌وه ی له‌و ژووره‌دا جێی بۆته‌وه هه‌ر خۆم و ،
سێبه‌ره‌تە ڵخه‌كه‌مه به ڕووی فانۆسی شه‌وانه‌م .
ژوری من پڕی هاواره …..
هاواری نه‌بیستراو و خنكێنراو ،
پڕی ده‌نگه
ده‌نگی به‌ربونه‌وه‌ی
ئه‌ڵماسه‌كان …..
ژوری من هه‌ر رۆژه‌ی ٣١ په‌نجه‌ره‌ی هه‌یه ،
.٣٠ په‌نجه‌ره‌ی داخراو‌و یه‌كی كراوه‌يه ،
ژوری من كه‌س نازانێ پانه یا درێژ ….
قوڵه یا خڕ
لوله‌كیه یا شەش پاڵ‌و …
به‌ڵام ده‌زانم ژووری من یه‌ك تاقه نه‌ی و یه‌ك تاقه هه‌ناسه و یه‌ك تاقه غوربه‌ت و یه‌ك تاقه گوڵی تێدایه
ئه وه يه ژووری خۆم…….
كامەران رواندزى : ژوورى من
0
Share.
