خۆشیم ئه‌ویست
ئه‌زانن چۆن خۆشویستنێ؟
ئه‌و ڕۆژانه‌ی نه‌مبینیبا
ئه‌مگۆڕییه‌وه
به مردنێ!
خۆشیم ئه‌ویست
ئه‌زانن چ خۆشویستنێ؟
کامه زستان
ئاو به‌ستوێتی
به‌رگی خۆم به شانیا داوه
پایز هه‌بووه
زه‌رد و زه‌بوون
گوڵی ته‌ڕم بۆی هێناوه
خۆشیم ئه‌ویست
به ڕاده‌یه‌ک خۆش ویستنێ؟
ئه‌و ڕۆژانه‌ی
هه‌واڵێکیم نه‌زانیبا
له خوام ئه‌ویست بۆ مردنێ!
خۆشیم ئه‌ویست
ئه‌زانن چۆن خۆش ویستنێ؟
کاتێک ڕۆیی و
بووه دیاری که‌سێکی تر،
له جێی خه‌م و پرته و بۆڵه
یاخود
قینی ڕه‌شی تۆڵه
به خۆمم وت:
جوتیارێک بووم
ره‌نج به خه‌سار
ره‌نجم کێشا و به‌رم نه‌بوو
کۆجه‌رێک بووم
سه‌فه‌رێکی ڕه‌شم کردوو
سۆراغێکی سه‌رم نه‌بوو!..
.
…
Pavin Ramazan
